English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەریتانیا تکنۆلۆژیای پێشگیری‌کردن لە هێرشی ئەنتەرنێتیی تیرۆریستانی پێک هێناوە
2018-02-13 [08:03 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا جۆرە تەکنۆلۆژیایەکی نوێی بۆ رێگریکردن لە بڵابوونەوەی پرۆپاگندەی رێکخراوی داعش لەسەر ئەنتەرنێت و گەیشتنی بە هاووڵاتیان داهێناوە.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیووزی بەریتانیا، ئەم تەکنەلۆژیایە کە بەرهەمی کۆمپانیایەکی بواری ئاسایشی ئەنتەرنێتییە، بە شێویەکی ئۆتۆماتیکی هەر ڤیدیۆیەک شی دەکاتەوە ولەگەڵ سیستەمی ئاپلۆددا لەسەر ماڵپەڕەکانی تایبەت بە داگرتن و تەماشاکردنی ڤیدیۆ تێکەڵ کراوە. هەر بۆیەش تەنانەت پێش ئەوەی ڤیدیۆیەکی  داعش لەسەر هێڵ بڵاو بێتەوە، ئەم تەکنەلۆژیایە رایدەوەستێنێت.

بەگوێرەی تاقیکردنەوەکان، ئەم تەکنەلۆژیا توانیویەتی لە سەدا ٩٩ پۆینت ٩٩ی ڤیدیۆکان بناسێتەوە و رایانبگرێت. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٧، داعش و هەوادارانی زیاتر لە ٤٠٠ پێگەیان بۆ بڵاوکردنەوەی پرۆپاگەندەی خۆیان بەکار ‌هێناوە.





ئەم هەواڵە 1201جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad