English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێرش کرایە سەر بارەگایەکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2018-02-13 [08:30 AM]

ZNA-ھەولێر


لە شاری کەرکووک، کۆمەلێک چەکدار هێرش دەکەنە سەر بارەگایەکی داگیرکراوی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئێستا لەلایەن هێزەکانی عێراقەوەیە.

 

عەدنان کەرکووکی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک- گەرمیان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: دووێنێ شەوی، کۆمەلێک چەکداری نەناسراو بە گوللەی (ئاڕ پی جی) ھێرشیان کردووەتە سەر بارەگا داگیرکراوەکەی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک، بەڵام لەناو بارەگاکەدا ھیچ زیانێکی گیانی بەر کەس نەکەوتووە.

 

عەدنان کەرکووکی گووتی: ھامەرێکی ھێزە عێراقییەکان لە نزیک بارەگای ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی، بووە، کاتێک بە ئاڕاستەی بارەگاکە تەقە کراوە، گوللە (ئاڕ پی جی)یەکە بەر ئەو ھەمەرە کەوتووە و بەو ھۆیەشەوە دوو کەس بریندار بوون، پاسەوانانی ئەو بارەگایە کە سەر بە هێزەکانی عێراقن، وەڵامی ئەو چەکدارانەیان داوەتەوە و بەرەو ئاسمان تەقەیان کردووە.

 

گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای کەرکوک- گەرمیان گووتی: “دوای 16ی ئۆکتۆبەر، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بارەگاکەیان داگیر کرد، بەڵام دواتر مەعەن سەعدی وەک فەرماندەیەکی سەربازی بارەگاکەی کردووە بە شوێنی هێزەکەی خۆی”. ھەروەھا روونیکردەوە: “زیندانێکی نهێنییان لە نێو ئەو بارەگایە دروست کردووە و خەڵکی تێیدا زیندانی کراون”.

 

 

رێباز یونس 

 

 

 





ئەم هەواڵە 13006جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad