English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تیلەرسن: داوا لەتاران دەكەین هێزەكانیان لە عێراق و سوریا بكشێننەوە
2018-02-14 [09:18 AM]

​ZNA – هەولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ریكس تیلەرسن، داوا له‌ ئێران ده‌كات هێزه‌كانی له‌ عێراق و سووریا بكێشێته‌وه‌و هەروەها ئاینده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، په‌یوه‌سته‌ به‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.

تیلەرسن له‌ دیدارێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا گوتوویه‌تی: "ده‌رباره‌ی بوونی ئێران له‌ وڵاتانی سووریا و یه‌مه‌ن و لوبنان و عێراق، ئێمه‌ پێمانوایه‌ بوونی ئێران له‌و ناوچانه‌دا ئارامی و سه‌قامگیری بۆ هاووڵاتیان لێ ناكه‌وێته‌وه‌، جارێكی دیكه‌ داوا له‌ تاران ده‌كه‌ین هێزه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئێران، ئه‌وه‌ش ئاراسته‌ راسته‌كه‌یه‌ بۆ داهاتوو".

تیلەرسن ئەوەشی گوت: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و سووریا ده‌مێننه‌وه‌ تا شكست به‌ داعش ده‌هێنن و ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جارێكی دیكه‌ توانای گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه‌".

تیلەرسن ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا  له‌باره‌ی ئاینده‌ی هێزه‌كانی له‌ عێراق، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆ ده‌كات، ئێمه‌ ده‌زانین و عه‌بادیش دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی داعش هێشتا مه‌ترسی دروست ده‌كه‌ن بۆ عێراق، ئێمه‌ ده‌مێنینه‌وه‌ تا به‌ته‌واوه‌تی دڵنیا ده‌بینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ نه‌ماون‌".

له‌باره‌ی ھێزه‌كانیان له‌ سووریا گووتی: "له‌ سووریاش ئامانجمان شكستپێهێنانی ته‌واوه‌تی داعش و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیرییه‌ بۆ ته‌واوی وڵات".

 





ئەم هەواڵە 3079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad