English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێكی شیعە: هەرکەسێك دەنگ بەم پڕۆژە یاساییە بدات خائینە
2018-02-14 [09:32 AM]

ZNA – هەولێر


لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2018 كرا، بەبێ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لەو پڕۆژەیەدا زیاد بکرێت و داواکانی کوردیش جێبەجێ نەکرا و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش بەپارێزگاکانی باکووری عێراق، ناوی هاتووە.

لە ئێستادا تەنها مۆڵەتی یەك هەفتە لە پێش کوردە تاوه‌كو لەگەڵ فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان بگاتە رێکكەوتن، ئەگەر نا ئەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاری داوە پڕۆژە یاساکە بخاتە دەنگدانەوەو هەفتەی داهاتوو پەسەندی بکات.

ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومنەنی نوێنەرانی عێراق، ئاشكرای دەكات "رێككەوتن لەنێوان كورد و سوننەكان ھەیە و سوننەكان بەڵێنیان بە کورد داوە کە دەنگ بۆ خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسایی بودجە نەدەن"، بۆیە پەرلەمانتارە کوردەکان بەشداری دانیشتنی پەرلەمانی عێراقیان کرد تاکو لە خوێندنەوەی دووەمی پڕۆژە یاسایی بودجە، تێبینیەکانی خۆیان بدەن بە سەرۆکایەتی پەرلەمان.

هەروەها هەندێك لەشیعەكانیش دژی تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەن، کازم سەیادی، پەرلەمانتاری شیعە دەنگێکی بڵندی نێو پەرلەمانی عێراقە و دەڵێت" :هەرکەسێك دەنگ بەم پڕۆژە یاساییە بدات خائینە".

 





ئەم هەواڵە 5515جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad