ZNA- ھەولێر
شۆکۆلات بەهۆی تام و بۆن و تایبەتمەندییە خۆراکییەکانی، دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستی خۆش لە مێشکدا، ئەم خۆراکە قاوەییە مادەی سیرۆتۆنینی تێدایە، کە مێشک دەوروژێنێت و دژە خەمۆکییە.
بە باوەڕی پسپۆرانی خۆراک، باشترین جۆری شۆکۆلات ئەو شۆکۆلاتەیە کە هەڵگری 70% کاکاوە، چونکە رێژەی شەکری خوێن بەرز ناکاتەوە، بەڵام پسپۆران لە توێژینەوەیەکی وردی زانستیدا بۆیان دەرکەوتووە، خواردنی شۆکۆلات لە هەندێک کاتدا نەگونجاوە.
ئەوان روونی دەکەنەوە، پێش خەوتن هەرگیز شۆکۆلات مەخۆن، چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی ددانەکان دروست دەکات. هاوکات کێشی لەشیش بەرز دەکاتەوە، هۆکارێکیشە بۆ ئەوەی نەتوانن بە ئارامی بخەون.
ئەم هەواڵە 7075جار خوێندراوەتەوە |