English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەتیبەکانی حزبوڵڵا: ئەمریکا ١٠ بنکەی سەربازیی لە عێراق هەیە
2018-02-14 [10:39 AM]

​ZNA – هەولێر


سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: سوپای ئەمریکا دە بنکەی سەربازیی لە عێراقدا دامەزراندووە و لەئێستاشدا بەنیازی کردنەوەی بنکەیەکی دیکەیە لە هەرێمی کوردستان.

 ئاژانسی هەواڵی سۆمەریە ڕاپۆرتیکی لەو بارەیەوە بڵاو کردەوە کە تیایدا (ئەحمەد محی) گوتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا خاوەنی دە بنکەی سەربازییە لە عێراق کە پێنج بنکەیان لە کوردستانە و ئەمریکا سەرقاڵی دانانی بنکەیەکی دیکەیە لە کوردستان.

هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژنامەی (الاخبار)ی لوبنانی بڵاویکردەوە کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکەن بۆ دانانی بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەی ئیمام وەیس لە نزیک سنوورەکانی ئێران، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی جەلەولا، و سەعدیە لە سنووری خانەقین.

 





ئەم هەواڵە 1279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad