English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین ده‌ست پێده‌کاته‌وه‌
2018-02-14 [10:45 AM]

​ZNA – هەولێر


سه‌رۆکی ژووری بازرگانی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، که‌ ئاڵوگۆڕی وه‌فده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان کوردستان و چین دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی بارودۆخی نه‌خوازراوی کوردستانه‌وه‌ سستی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی، چالاک ده‌بێته‌وه‌.

دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی هه‌ولێر بە (ناوەندی هەواڵی ئازاد)ی ڕاگه‌یاند: به‌ هۆی بارودۆخی نه‌خوازراو له‌ کوردستان که‌ لە ئەنجامی گه‌مارۆی حکومه‌تی به‌غدا دروست بوو، به‌تایبه‌تی داخستنی فڕۆکه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی کوردستان، ئاڵوگۆڕی شانده‌ بازرگانییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتان سست بوو له‌ نێویاندا چین.

سه‌رۆکی ژووری بازرگانی هه‌ولێر گوتیشی: له‌م ڕۆژانه‌دا (هوو های) کونسوڵی بازرگانی و ئابووریی کۆماری چینی میللی سه‌ردانی ژووری بازرگانی هەولێری کردووه‌ و گفتوگۆ کراوه‌ له‌سه‌ر چالاککردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی شانده‌ بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا. وتیشی له‌ دیداره‌که‌دا کونسوڵی بازرگانی و ئابووریی چین، شاندی بازرگانیی کوردستانی بانگهێشت کرد بۆ بەشداری لە دوو پێشانگای بازرگانی که‌ بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا له‌  وڵاتی چین بکرێنه‌وه‌ و وه‌فده‌ بازرگانییه‌ چینییه‌کانیش به‌ نیازن سه‌ردانی هەرێمی کوردستان بکه‌ن.

 





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad