English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەبێت کورد پشت بە ھێز ببەستێت چونکە ماف خوراوە و ماف خوراویش بە سۆز و سۆزداری و بەدەست نایێتەوە
2018-02-14 [10:54 AM]

ZNA-هەولێر


شڕۆڤەکارێکی سیاسی رایگەیاند: دەبێت کورد پشت بە ھێز ببەستێت چونکە ماف خوراوە ماف خوراویش بە سۆزو سۆزداری و بەدەست نایێتەوە بەڵکو دەبێت بەھێز بەدەستی بێنیەوە.

اسماعیل زارگەڵی شڕۆڤەکاری سیاسی بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی عێڕاق بدەینەوە ئەوا زۆر بەڕوونی دیارە کە دەوڵەتی عێڕاق لەسەر بنەمایەکی فاشل دروست بووە بۆیە بەڵێنەکانی عێڕاق ھەمیشە دووڕوویانەبوونەو بێ بەڵێنیان لێ بەرھەم ھاتووە بەتایبەتیش بەرامبەر بە گەلی کوردستان.

ھەروەھا گۆتی: ئایا عەبادی دەتوانێت چ بۆ کورد بکات جگە لە قسەی بێکردارو و درۆ؟ ئەوە چەند مانگێکە عەبادی بەڵێن لەدوای بەڵێنی مووچە بە ھەرێمی کوردستان دەدات کەچی دینارێک نادات لەسەر ئەرزی واقع بۆیە دەبێت بڵێین ئیدی با بەس بێت گوێگرتن لەدرۆ دووڕووی عەبادی و ھاوبچمەکانیان چونکە وەک ئاماژەم پێکرد عێڕاق لە سەر بنەمایەکی نا تەندروست و فاشل بنیات نراوە بۆیە مێژووەکەشی پڕیەتی لە کارەسات و نەھامەتی و خوێن ڕێژی و گەندەڵی و ھتد... .

زارگەڵی ئەوەشی خستەروو: ھێز دەتوانێت حوکم بکات لەگشت جیھان و بەتایبەتیش لە ڕۆژھەڵاتی ناوین تایبەت تریش لە عێڕاق و کورد دەبێت پشت بە ھێز ببەستێت چونکە ماف خوراوە ماف خوراویش بە سۆزو سۆزداری بەدەست نایێتەوە بەڵکو دەبێت بەھێز بەدەستی بێنیەوە چونکە ئەمە مافی خۆتە لێت زەوت کراوە و داگیر کراوە دەبێت بەزەبری ھێز بەدەستی بێنیتەوە ئەگەر نا بەدرۆ و دەلەسەی عەبادی و ھاوبچمەکانی نە باوەڕ بکەن نە پێشتان دەدات نەچی تریش چاوەڕێی مووچەی عەبادی بن ئەو ژێرخانەی کە ئەو لێی داگیر کردوون و بەتاڵانی دەبات تایبەت نەوتی کەرکوک.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێستا ڕۆڵەکانمان شەڕی مان و نەمان دەکەن بەرامبەر دەولەتی تورکیا کە دەیەوێت عەفرین لەژێر چنگی کورد دەربهێنڕێت لە عەفرین نەفسمان دبێت بەرزی بھێڵینەوە بۆ ئەوەی چۆک بەدووژمن دابدەین نەوەک عبادی چۆکمان پێ دابدات بەدرۆی ناردنی مووچە کەناینێرێت بەڵکو کات دەکوژێت.

اسماعیل حکیم





ئەم هەواڵە 2515جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad