English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کورد دەگەڕێتەوە گۆڕەپانەکە
2018-02-14 [11:10 AM]

نووسینی: ڕێبین نەوزاد



وردە وردە هەنگاوەکانی عەبادی بۆ گۆشەگیرکردنی هەرێمی کوردستان شکست دێنن،عەبادی پێی وابوو بەداخستی فڕۆکەخانەکان هەرێمی کوردستان لە جیهانی دەرەوە دادەبڕێت کەچی نە کورد لە جیهانی دەرەوە دابڕا و نە جیهانیش دەستی لەکورد بەردا، ئێستاش کوردستان ئەو دوورگە ئارامەی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستە کە هەموو ئاینزاکان پێکەوە تێیدا هەڵدەکەن.غروری عەبادی گەیشتە ئەو ئاستەی بە وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا بڵێ؛ ڕێگا نادەین سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن!
کەچی بێ گوێدانە هەڕەشەکانی عەبادی وەزیرانی  دەرەوەی هەردوو وڵات سەردانی کوردستانیان کرد و وەزیری  دەرەوەی فەڕەنسا کۆبوونەوەی زۆر گرینگی ئەنجامدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێم.
لەماوەی چەند مانگی دوای خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر هەرێمی  کوردستان بۆ ئەوەی ڕوونتر لەجیهانی بگەیەنێت کە بەغدا هیچ نیازێکی بۆ جێبەجکردنی دەستور  نیە هەموو مەرجەکانی بەغدای قبوڵ کرد، کەچی هەنگاوەکانی عەبادی لەگوفتاری دووبارە و بێ مانای هەفتانە تێنەپەڕی.
عەبادی بە سود بینین لە تێکچونی یەکڕیزی  حزبە کوردیەکان هەرچی بیەوێ دەیکات و دەیڵێت، ئەمەش زیاتر بۆ شکاندنی شکۆی تاکی کورد و حوکمەتەکەیەتی.ئەگەر هەڵپەی حزبە هەلپەرست و موزایەدەچیەکان نەبێت ئەو عەبادیەیی کە کاسەی سواڵی گرتۆتە دەست و چاوەڕێیە کوێت ئاوەکانی بکاتەوە(ئەو کوێتەی هەر عێراق وێرانیکرد) هەرگیز ئەو هێزە نیە کار لەسەر شکاندنی شکۆی تاکی کورد بکات و ئێستاش کورد کارتی زیندووکردنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمی لەبەردەستدایە و بە کردەیی ئەوەی لە جیهان گەیاند کە ژیان لەگەڵ عێراقدا مەحاڵە.
ئەوەی گرینگە بۆ کورد لە ئێستادا شکاندنی ئەو گەمارۆ سیاسیەی کە بەغدا دوای شانزەی ئۆکتۆبەر درووستی کردبوو لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی و  دۆستەکانی کورد کە بە پلەی یەکەم(ئەڵمانیا و فەڕەنسا)هەر لەم سۆنگەیەوە دووبارە کوردستان دەکەوێتەوە سەر پێیەکانی و دەبێتەوە بەو ناوەندە گرینگەی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست کە ببوە جێی سەرنجی  وڵاتان و زلهێزان.
دوای تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە ئەرکی حوکمەتی هەرێمە کار لەسەر هێورکردنەوەی دەروونی تاکی کورد بکات کە بەهۆی پلانی هەواڵگری دووژمنانەوە لە ڕێگای چەندین قەڵەم فرۆش و میدیایی کوردیەوە بەتەواوی ماندوو کراون،ڕەشبین و بێ هیوان لە دواڕۆژی خۆیان و حوکمەتەکەیان، ئەم ئەرکەی حوکمەت هیچی کەمتر نیە لە شکاندنی ئەو بەستەڵەکە سیاسیەی کە لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی توایەوە، بەڵێ ئێستا دەتوانین بڵێین ئەگەر پلانی ناوخۆیی و هەلپەرستی و موزایەدەی نێوخۆی خۆمان نەبێت کوردستان خاوەنی هەمان پێگەیە کە هەیبوو دەتوانێت بە جیهان بڵێت من ئەو دوورگە ئارامەی ڕۆژ هەڵاتم کە تێیدا ئاسایش و ئارامی بەرقەرارە





ئەم هەواڵە 4441جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad