English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی شیری گوێزی هیندی
2018-02-14 [11:43 AM]

ZNA- ھەولێر



گوێزی هیندی یەکێک لەو میوانەیە کە هەڵگری جۆرەها ڤیتامینی بەسوود و مەوادی کانزایی بەهێزە، بەڵام سەرەڕای ئەم تایبەتمەندییانە لە لایەن هاووڵاتییانی کوردستانەوە، کەمتر کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

ئەم میوەیە زیاتر لە سریلانکا، تایلاند، هیندستان و ئەفریقا بەرهەم دێت و هاووڵاتییانی ئەم ناوچانە لەجیاتی ئاو، شیری گوێزی هیندی بۆ کوڵاندنی خواردنەکانیان بەکار دێنن، ئەوان پێیان وایە شیری گوێزی هیندی جەستە بەهێز دەکات.


لە رووی زانستی پزیشکیشەوە سەلمێندراوە کە خواردنی شیری ئەم میوەیە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانە کە کاری قورس دەکەن، سوودی زۆری هەیە، بەهێزیان دەکات و پێش بە ماندووبوونیان دەگرێت.

 

شیری گوێزی هیندی هەڵگری رێژەیەکی زۆر چەوری و پرۆتینە و بەگوێرەی زانیارییەکان، ماسکێکی باش و بەسوودە بۆ برژانگەکان، چونکە کاریگەریی هەیە لەسەر پڕکردن و درێژکردنی تاڵەکانی برژانگ.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad