English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتى خوێندنى باڵا پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران دەکات
2018-02-14 [02:20 AM]

ZNA - هەولێر


 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی رایگه‌یاند، بەئامانجى پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، سەرلەنوێ داڕشتنەوەیان، بۆ ساڵى نوێى خوێندن پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتن دەکات.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێراداوه‌، رایگه‌یاند، ئەمرۆ چوارشەممە، لیژنەی تایبەتمەند بۆ پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران - قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان یەکەمین کۆبونەوە خۆى بەسەرپەرشتى د.داود ئەتروشى بەڕێوەبرد.

داود ئەتروشى سەررۆکى لێژنەکە وتی، کارى سەرەکی لیژنەکەیان پێداچونەوە بەسیستمى وەرگرتنى خوێندکاران بەشێوەکانى (ڕاستەوخۆ، زانکۆلاین، خوێندنى ئێواران و پارالێل)، لەتەواوى زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم بە حکومى و تایبەتەکەمان دەبێت.

راسی له‌وه‌ش كرد، لێژنەکەیان لەهەنگاوى یەکەمدا تەواوى سەرنج و تێبینى و زانیارییەکان لە کەسانى پسپۆڕ کۆدەکەنەوە، لەهەمان کاتدا سەرنج و تێبینی لە تۆمارى خوێندکاران لە زانکۆکان و مامۆستایانى زانکۆ وەردەگرن، ئاشکراشیکرد ڕاپرسیەک لەنێو خوێندکارانى قۆناخى یەک لە زانکۆکان لەبارەى کێشە و گرفتەکانى سیستمى وەرگرتن ئەنجام دەدەن، لە کۆتایشدا ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە ئامادە دەکەن.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لە یەکەمین کۆبونەوەیاندا، ئەندامانى لێژنەکە چەندین ڕاو سەرنج و بۆچونیان لەبارەى کارەکانیان و چۆنیەتى پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان خرایەڕو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، هەروەک بڕیاریشدرا هەفتەى داهاتو بەجیا لەگەڵ نوێنەرى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکومی و تایبەتەکان کۆببنەوە.

ڵیژنەى پێداچونەوە بە سیستمى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکان لە ژمارەیەک کەسانى شارەزا لە دیوانى وەزارەت و زانکۆکانى هەرێم پێکهاتوە، واش بڕیارە دەقى راپۆرت و پێشنیازەکانیان بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەرز بکەنەوە تا بڕیارى پێویست لەوبارەیەوە بدرێ.





ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad