English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راوێژکاری نەمسا: پشتگیری لە لاوانی کوردستان دەکەین
2018-02-14 [02:42 AM]

ZNA- هەولێر


 فەلاح حەسەن جێگری سەرۆکی لاوانی جیھان کەھاوکات لاوێکی کوردەو نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە بەبۆنەی دەستبەکاربوون و پیرۆزبایی سەردانی راوێژکاری تازەی ووڵاتی نەمسا سیباستیان کورزی کرد و پیرۆزبایی لاوانی کوردستانی بە بەڕێزیان گەیاند بەبۆنەی پۆستی تازەیەوە ، لەدیدارەکەدا جێگری سەرۆکی لاوانی جیھانی باسی لە دواین رەوشی ھەرێمی کوردستان و عیڕاقی کردو باسی لەو ناعەدالەتیانەی کرد کە حکومەتی عیراق دەرھەق بە گەلی کوردستان دەیکات لە بڕینی قوتی خەڵک و نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و گەمارۆدانی گەشتە ئاسمانی و نێودەوڵەتیەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا فەلاح حەسەن تیشکی خستە سەر سەختی بژێوی ژیانی لاوانی کوردستان و زۆربوونی بێ کاری لاوانی کورد لەم بارودۆخە دژوارەی کە ھەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت.
سباستیان کورز راوێژکاری نەمسا ، خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی جێگری سەرۆکی لاوانی جیھان نیشاندا و سوپاسی لاوانی کوردستانی کرد بۆ ئەو سەردانە و پیرۆزبایە ، وە دووبارەیکردەوە کە ھەمیشە دۆستی لاوانی کوردەو ھەروەک چۆن پێشتر  ھاوکاریان بووە کاتێک کە سەرۆکی لاوانی نەمسا و وەزیری دەرەوەی ئەو ووڵاتە بووە ، ئێستاش وەکو راوێژکاری نەمسا بەھەمان شێوەی پێشوو پشتگیری لە لاوانی کوردستان دەکات ، شایەنی باسە پارساڵ لەسەر داواکاری سباستیان کورز  ١٠ سەرکردەی لاوانی سیاسی کوردستان سەردانی ووڵاتی نەمسایان کرد بۆ زیاتر بەھێزکردنی پەیوەندەکانی لاوانی ھەردوولا و بۆ ماوەی یەک ھەفتەش لە ڤیەننای پایتەختی ووڵاتی نەمسا مانەوە ، لەسەردانەکەیاندا لاوانی کوردستان  چەندین دیدار و کۆبوونەوەی سیاسی و گرنگیان ئەنجامدا.





ئەم هەواڵە 991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad