English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژی ڤالانتاین لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین بە پێشانگایەکی تابڵۆی شعری یادکرایەوە
2018-02-14 [02:48 AM]

ZNA-ھەولێر


دکتۆرێک رایگەیاند، خەلکێ ئێمە دەبێت ئەوە بزانن کە خوشەویستی تەنیا ئەوە نیە کە کورێک و کچێک یەکیان خۆشبوێت، بەلکو گەورەترین خوشەویستی، خوشەویستی خاکە.

 

دکتۆر ناسر هەرکی بەشداربوو لە کردنەوەی پێشانگاکە، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند:ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی٢ی٢٠١٨، بەشداربووین لە پێشانگایەکی تابڵۆی شعری، کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین، کە لە لایەن(رەشید ئەحمەد) رێکخرابوو، ئەمرۆ شتێکی نوێمان بینی لە رۆژێکی پیرۆزدا کە رۆژی خوشەویستیە، خەلکێ ئێمە دەبێت ئەوە بزانن کە خوشەویستی تەنیا ئەوە نیە کە کورێک و کچێک یەکیان خۆشبوێت، گەورەترین خوشەویستی، خوشەویستی خاکە.

 

 دکتۆر ناسر هەرکی گووتی: لێرەوە پیرۆزبای لە گشت خەلکی نشتیمانپەروەر دەکەم کە خۆشەویستیان بۆ خاک ھەیە، ئێمە بتوانین لەو رۆژەدا خۆشەویستی خاک لە ناو گەلی خۆمان بلاو بکەینەوە، چونکە ئەگەر خۆشەویستیمان بۆ خاک و نیشتیمان زیاتر بکەین ئەوا دەتوانین ئەو مافەی کە لێمان خوراوە و ببینە ھێزێکیتر بۆ ئەوەی ئەوخاکەی کە لێمان داگیرکراوە وەریبگرینەوە، خوشەویستی لە ناو گەلی خۆمان بلاوبکەینەوە.

 

هەروەها ناسر هەرکی گووتی: دەربڕینی خۆشەویستی لە رۆژی ڤالانتاین دا، گرنگترینی خاک  و نستیمانە و دواتر دایک و باوک ھاورێ و دواستان، ھەروەھا خۆشەویستیەکی تایبەت بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە ، کە خۆیان گردە قوربانی بۆ پاراستنی خاک  و نیشتیمان، ئێنە باس لە خوشەویستی نیشتیمان دەکەین، بەلام  پێشمەرگە پارێزەری نیشتیمانە، ھەر تاکێکی کورد دەبێت خوشەویستیەکی تایبەتی ھەبێت بۆ پێشمەرگە کە جیاوازبێت و کۆتایی نەبێت.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 6907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad