English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ پارێزگاری کردن لە ئۆمتیتی بەرشەلۆنە دوو بەربەستی لە پێشە 
2018-02-14 [03:36 AM]

ZNA- ھەولێر 


ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی کەتەلۆنی کردوە باشترین ئاست پێشکەش دەکات بەتایبەتی لەم وەرزە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی , یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدات لەماوەی داھاتوو بۆندی یاریزان ئۆمتیتی نوێبکاتەوە و مووچەکەشی بەرزبکاتەوە , بۆ رێگری کردن لەو یانانەی دەیانەوێت بۆندی پێشکەش بکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , یانەی بەرشەلۆنە ترسی لەوە ھەیە بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی ئۆمتیتی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە پێشکەشی دەکات , یانە گەورەکانی ئەوروپا بۆندی گرانبەھای پێشکەش بکەن و ئۆمتیتیش بە یەکێک لەم بۆندانە رازی بێت , بەتایبەتی ئەگەر زانیمان مەرجی ھەڵوەشاندنەوەی بۆندی ئۆمتیتی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە ئێستادا تەنھا ٦٠ ملیۆن یۆرۆیە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , لەلایەکی دیکە بریکاری کارەکانی ئۆمتیتی داوای لەبەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە کردوە بە زووترین کات مووچەی ئۆمتیتی بەرزبکەنەوە و بیگەینە ٦ ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێک , چونکە یانەی مان یونایتد ئامادەیە بۆندێکی گرانبەھا پێشکەش ئۆمتیتی بکات و ئەم مووچەیەشی پێبدات . 


یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 3634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad