English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تارا شوان: پرۆژە یاسای بودجە بەزۆرینە تێپەرێنێت ئەوا کێشەیەکی گەورە بۆ عێراق دروست دەبێت
2018-02-14 [03:45 AM]

ZNA-هەولێر


بەرپرسی ئنستتيوتی ئابووری ئه مريكی - كوردی رایگەیاند: پەرلەمانی عێراق هەر پرۆژە یاسایەک ئەگەر بە زۆرینە و کەمینە تێپەرێنێت ئەوا کێشەیەکی گەورە بۆ پەرلەمان دروست دەبێت.

تارا شوان بەرپرسی ئنستتيوتی ئابووری ئه مريكی - كوردی بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پەرلەمانی عێراق چەند کۆبونەوەی لە بارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٨ کە بڕەکەی بە ٨٥ تریلیۆن و ٣٣١ ملیار دینار خەمڵێنراوە ئەنجامداوە، ئەم بڕە پارەیەش لەسەر بنەمای ئەژمارکردنی فرۆشتنی نەوتی کێڵگە نەوتیەکانی عێراق کە بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بە ٤٣ دۆلار و ٤٠ سەنت دیاری کراوە و بڕەکەی بە گشتی دەکاتە ٨٥ ترلیۆن دینار.

گوتی: لە ئێستادا چەندین گەری پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرۆژە یاساکە بەرێوە چووە و هەرسێ لایەنی کورد و سونە و بەشێک لە شیعە تێبینیان لەسەر چۆنیەتی دارشتنی بودجەکە هەیە و تا ئێستاش لە پەرلەمان مشتومری لە بارەوە دەکرێت.

تارا شوان ئاماژەی بەوەشکرد: کێشەکانی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨ چەندین کێشەی گەورەی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا چارەسەری یاساییان بۆ نەکراوە هەر چەندە هەندێک هەوڵ هەیە بۆ ئەوەی کێشەکان بەشێوەی سیاسی و تەوافق چارەبکەن.

لەبارەی کێشەکانی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق بەرپرسی ئنستتيوتی ئابووری ئه مريكی - كوردی دەلێـ، کێشەکانی ئەم پرۆژەیەش سێ بەشە:

یەکەم: کورد و بودجەی عێراق

کوردەکان لە گەڵ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق کێشەی گەورەیان هەیە چونکە پشکی کورد لە بەشە بوودجەی گشتی عێراقدا لە رێژەی %١٧ ە وە بۆ رێژەی %١٢.٧ کەم کراوەتەوە ئەمەش کێشەی گەورەی دروستکردووە لە نێوان کورد و عێراقدا هەروەها ناو نەهێنانی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی پارێزگا ئەمەش یەکێکی ترە لە کێشەکانی نێوان عێراق و هەرێم .

دووەم : سونە و بوودجەی عێراق

سونەکان لەگەڵ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق کێشەی زۆریان هەیە بەڵام گرنگترینیان بریتیە لە کێشەی کەم کردنەوەی بودجەی پارێزگا سونە نشینەکان و خەرج نەکردنی پارەی خزمەتگوزرای و پارەی پترۆ دۆلار هەروەها خەرجنەکردنی پارەی ئاوەدانکردنەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە شەریان تێدا دروستبووە لەماوەی شەری داعش و پيش داعشيش دا.

سێیەم: شیعە و پرۆژەی بودجەی عێراق

شیعەکان بەگشتی لە عێراقدا و لەپەرلەمانی عێراقدا لەبەر ئەوەی زۆرینەن و بەزۆری بەسودی ئەوان یاساکان دارێژراون هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ ئەو پرۆژە یاسایانەدا نییە کە لە بودجەی عيراق هەیە هەرچەندە چەند تێبینیەک لەلایەن چەند کوتلەیەکی شیعەوە لە پەرلەمانی عێراق هەیە.

تارا شوان رونیشکردەوە: پەسەندکرن و تێپەراندنی هەر یاسا و بودجەیەک لە پەرلەمانی عێراق بەگشتی بەدوو شێوەیە:

یەکەم: تێپەراندنی بودجە بەشێوەی تەوافقی سیاسی.
دووەم: تێپەراندن بەشێوەی نیسابی قانونی و واتە تەواوبونی نیسابی یاسیای لەپەرلەماندا.

هەرووەها کوتیشی: شیعەکان لە پەرلەمانی عێراقدا لەبەر ئەوەی زۆرینەن و دەتوانن هەر پرۆژە یاسایەک کە دەیانەوێت تێپەری کەن ئەوا دەتوانن بە نیسابی یاسای پەرلەمان یاساکان تێپەرێنن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کوتا شیعەکان هەموویان لەپەرلەماندا بەگشتی ئامادەبونیان نییە ناتوانن ئەم کارە بکەن زۆربەی جارەکان.

راشیگەیاند: پەرلەمانی عێراق هەر پرۆژە یاسایەک ئەگەر بە زۆرینە و کەمینە تێپەرێنێت ئەوا کێشەیەکی گەورە بۆ پەرلەمان دروست دەکات و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەگەری ئەوەی هەیە حکومەتی عێراق هەڵبوەشێتەوە، بۆنمونە ئەگەر کورد رازی نەبێت لە تێپەراندنی پرۆژە یاسای بودجە و تێپەرێنرێت ئەوا کورد دەتوانێت چەندین، کارتی فشاری گەورە بەکاربهێنێت کە ئەمانەن:

یەکەم – جێهێشتنی پەرلەمان و گەرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
دووەم – دەرچون لە حکومەتی عێراق و جێهێشتنی سەرجەم پێگەکانی حکومەت.
سێیەم – کارنەکردن بەیاساکانی حکومەتی عێراق بە شێوەی کاتی و سرکردنی.
چوارەم – رێکحستنی سەربەخۆی فرۆشتنی نەوت وەک کەرتێکی وزەی بەهێز.

لەم حاڵەتانەشدا حکومەی عێراق توشی شکست و وەستان دەبێت و ئەگەری ئەوە روودەدات کە لایەنەکانی دیکەش قبوڵی نەکەن و عێراق بەرەو کێشەی گەورەتر بەرن و پرۆژە یاساکان لە پەرلەمان و هەروەها کاری حکومەتیش بە گشتی پەک بخرێت.

لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، تارا شوان گۆتی: بەپێی بەدوادا چونەکانی ئینستتیوتی ئابوری ئەمریکی - كوردی کە لە هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو پەرلەمانتارانی هەرێم و عێراق وەرمانگرتووە هەتا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک رەوانەی هەرێمی کوردستان نەکراوە کە بدرێت بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بەرپرسی ئنستتيوتی ئابووری ئه مريكی - كوردی ڕاشیگەیاند: ئەوەی هەیە تەنها حساب بانکیەکی تایبەتی حکومەتی عێراقە کە تەنها کردنەوەی حساب بانکیەکە و هیچ بڕە پارەیەکی تێدا نیە و بڕەکەی برێتیە لە ٢٥٠ مليار دینار، ئەم حساب بانکیە راستەوخۆ لەژێر چاودێری حکومەتی عێراقدایە و تەنها سەرۆکی حکومەتی عێراق حەیدەر عەبادی دەتوانێت مامەڵەی پێوە بکات و کارەکانی بەرێ بکات و دەستکاری بکات.

اسماعیل حکیم 





ئەم هەواڵە 2071جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad