English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی كۆبووه‌وه‌
2018-02-14 [04:27 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 14/2/2018 سەرۆك مەسعود بارزانی له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارلەمانی كوردستان، بارودۆخی سیاسیی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوخۆی كوردستانی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە شیكردووەو ڕۆشنایی خستەسەر ڕیفراندۆم و ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر و باسی لەو هۆكارانە كرد كە هانی گەلی كوردستانی دا كە بەرەو ڕیفراندۆم هەنگاو بنێت.

 

سه‌رۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پێشێلكردنی دەستوور و تێكدانی تەوافوق و پارسەنگی و نەهێشتنی شەراكەت وای كرد كە گەلی كوردستان بڕیاری ڕیفراندۆم بدات.

 

 لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە ڕۆڵ و قوربانیدان و خۆڕاگریی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دا كە ڕێگەی لە سەركەوتنی پیلانی نەیاران گرتووە و هاوكێشەكانی بە قازانجی گەلی كوردستان شكاندووەتەوە.

 

جەختیشی لە ئەرك و پێگەی ڕاستەقینەی پارلەمان لە ژیانی گەلی كوردستان كردەوە و پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستانیش سازدانی هەڵبژاردنی بە باشترین ڕێگەچارە بۆ ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم لە قەڵەم دا.

 

لە كۆبوونەوه‌كه‌دا ئامادەبووان لەبارەی بار و گوزەرانی خەڵك و پێشمەرگە و پڕۆسەی سیاسیی هەرێم پێشنیاز و پرسیاریان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و كورتەیەكیان لەبارەی كار و چالاكییەكانی فراكسیۆن و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تر و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێم بۆ سەرۆك بارزانی خستە ڕوو.





ئەم هەواڵە 1504جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad