English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و ژەنەراڵ ڤۆتێل گرنگیی گفتوگۆی ھەولێر ـ بەغدا دووپات دەکەنەوە
2018-02-14 [06:36 AM]

ZNA- ھەولێر



ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤/٢/٢٠١٨  نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنەراڵ جین جۆزێف ڤۆتێل فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکی و شاندیکی سەربازی و دیپلوماسی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و شاندێکی باڵای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکی، ئامادە بوون، دۆخی سەربازی و ئـەمنیی عیراق و ھەرێمی کوردستان و قۆناغی دوای لەناوبردنی داعش خرایە بەر باس، ھەروەھا دوا پێشھاتەکانی گفتوگۆی لیژنە تەکنیکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و دیدارەکانی ھەردوو سەرۆک وەزیران بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی لە بەغدا و داڤۆس تاوتوێ کرا و ھیوایان خواست ھەردوولا بگەنە چارەسەرێک بۆ تەواوی کێشەکان بەپێی دەستووری عێراق.
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیری و ھاوکارییە سەربازییە بەردەوامەکانی ئەمەریکای بۆ پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعشدا و دابینکردنی چەک و تەقەمەنی و مەشق و ڕاھێنانی بۆ پێشمەرگە کرد و ھیوای بەردەوامیی ھاوکارییەکانی خواست، ئامادەییی ھەرێمی کوردستانیشی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور، دووپات کردەوە.
لای خۆیەوە ژەنەراڵ ڤۆتێل سوپاسی ئەو ھاوکاری و ھەماھەنگییە کرد کە لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و سەرباز و مەشقکارانی ئەمەریکادا ھەیە، بەردەوامیی ھاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەیشی بۆ ھێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە. بەڕێزیان پشتگیری و خۆشحاڵیی خۆی بە دیالۆگی ھەولێر و بەغدا دەربڕی.
تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە بەگشتی و شەڕی دژی تیرۆر لە عێراق و سووریا بەتایبەتی، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو، لەمبارەیەوە ھەردوولا دووپاتیان کردەوە کە شکستھێنان بە تیرۆر تەنیا لەڕووی سەربازییەوە بەدی نایەت، بەڵکو پێویستە بەرنامەڕێژی بۆ لەناوبردن و شکستپێھێنانی ھزر و پرۆگرامی تیرۆرستان بکرێت.
 





ئەم هەواڵە 2194جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad