English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە كۆنگره‌ی كوێت عێراق 30 ملیار دۆلاری بەرکەوت
2018-02-14 [07:02 AM]

ZNA - هەولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە لە پاش سێ ڕۆژ لە کۆبوونەوە و وتووێژکردن، کۆنگرەی کوەیت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق کۆتایی بە به‌كاره‌كانی هێنا، ژمارەیەک وڵات بڕیاریان دا بە نزیکەی 30 ملیار دۆلار یارمەتی عێراق بدەن، تاكو دوای سێ ساڵی شه‌ڕی داعش وڵاته‌كه‌ی بنیات نێته‌وه‌، لە کاتێکدا عێراق کۆمەڵی نێودەوڵەتی خوازیار بوو بە بەهای 88 ملیار دۆلار یارمەتی بدات.

مەولود چاوش‌ئۆعڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی وڵاتەکەی بەڵێن دەدات بە پێنج ملیار دۆلار یارمەتی عێراق بدات، ئەمەش بە شێوەی وەبەرهەمهێنان و قەرز، بەڵام هیچ وردەکاری زیاتری ڕانەگەیاند.

بەریتانیاش بڕیاری داوە بۆ ماوەی دە ساڵ، ساڵانە بە بەهای یەک ملیار دۆلار لە بواری هەناردەکردندا ئاسانکاری بۆ عێراق بکات.

عەرەبستانی سعودیـیە بەڵێنی داوە یه‌ك ملیار نیو دۆلار پـێشکەش بکات و سندوقی دراوی عەرەبی كه‌ بنکەكه‌ی لە کوەیته‌ بڕیاری داوە لە چەند ساڵی داهاتوو وەک یارمەتی بۆ بنیادنانەوەی ژێرخانی عێراق یه‌ك ملیار نیو دۆلار بدات.

وڵاتی قەتەر کە لە کێشەدایە لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی بڕیاری داوە یه‌ك ملیار دۆلار بۆ هەمان مەبەست تەرخان دەکات.

 ئیماراتی عەرەبی بەڵێنی داوە 500 ملیۆن دۆلار پـێشکەش بکات، بانکی ئیسلامیش بڕیاری داوە 500 ملیۆن دۆلار دابینبکات.

ئەڵمانیاش 500 ملیۆن یورۆ کە دەکاتە نزیکەی 617 ملیۆن دۆلارپـێشکەش دەکات و یەکێتی ئەوروپا 400 ملیۆن یورۆ کە دەکاتە نزیکەی 494 ملیۆن دۆلار دەبەخشێت.

ئەمەریکا لای خۆیەوە هیچ یارمەتیـیەکی لە کۆنگرەکە ڕانەگەیاند، بەڵام پـلانی هەیە زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بدات وەک قەرز بە عێراق و هەروەها وەک یارمەتی بۆ کۆمپانیا ئەمەریکایـیەکان لە وەبەرهەمهێنان لە عێراقدا.

 

voa





ئەم هەواڵە 2761جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad