English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌ره‌نسا كاتی لێدانی له‌ سوریا ده‌ستنیشان ده‌كات
2018-02-14 [07:08 AM]

ZNA - هەولێر


 

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا وتی، بۆمان روونبێته‌وه‌ سوریا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیایی دژی خه‌ڵكی سڤیل به‌كار هێناوه‌، ئه‌و كاته‌ له‌ رژێمی سووریا ده‌ده‌ین.

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌به‌ر‌ده‌م كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، له‌و شوێنه‌ ده‌ده‌ین كه‌ چه‌كه‌كه‌ی لێوه‌ ده‌رچووه‌، یان پیلانه‌كه‌ی تێدا داڕێژراوه‌، ئه‌وه‌ هێڵی سووره‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌زگاكانمان به‌ڵگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ كه‌ چه‌كی كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراو، دژی خه‌ڵكی سڤیل به‌كارهێنرابێت.

ماكرۆن وتیشی، هه‌ر كاتێك به‌ڵگه‌مان ده‌ستكه‌وت، ئه‌وه‌ی گووتم جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، هه‌ر چه‌نده‌ كاری له‌ پێشینه‌ی ئێمه‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و توندڕه‌وه‌كانه‌.

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی سووریا له‌ ناوچه‌كه‌ كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، زۆر پێشنیازم كردووه‌ و ئه‌گه‌ر بكرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ به‌پێویست ده‌زانم و ناشمه‌وێت بڵێم با له‌ پاریس بێت.

 

voa

 





ئەم هەواڵە 541جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad