English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ روو بە پووتین: کاتی ئاشتیی هەمیشەیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین هاتووە
2018-02-14 [08:51 AM]

​ZNA - هەولێر


کوشکی سپی رایگەیاند کە دۆنالد ترەمپ، سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادمیر پووتین، هاوتا رووسیاییەکەی، پێی‌گوتووە کاتی ئەوە هاتووە بە مەبەستی سەقامگیرکردنی ئاشتیی هەمیشەیی لە نێوان ئسیڕائیل و فەلەستیندا هەنگاو بنێین.

واشنگتن هەرو وەها گوتەکانی لایەنی ئیسرائیلیی لە بارەی وتوووێژی دولایەنە لە بارەی ئەگەری  ئەوەی شارۆچکەکانی رۆخی کەرتی خۆرئاوا بخرێنە سەر ئیسڕائیلی بەدرۆ خستەوە.

پێشتر مەحموود عەباس، سەرۆکی دەستەڵاتی فەلەستین بە ڤلادمیر پووتینی گوتبوو، واشنتۆن ناتوانێت تەنیا نێوبژیوانی رەوتی ئاشتیی رۆهەڵاتی ناوین بێت.

ئەمریکا و رووسیاش بەرلە سەردانی مەحموود عەباس بۆ مۆسکۆ لەبارەی کێشەی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستین بە یەکەوە گفتوگۆیان کردبوو.

پووتین پێشتر گوتبووی کە لە گەڵ سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن لە بارەی کێشەی فەلەستین قسەی کردووە و ترەمپ پێی راگەیاندووە کاتی ئەوە هاتووە بە مەبەستی جێگیرکردنی ئاشتیی هەمیشەیی لە نێوان ئیسڕائیل و فەلەستیندا هەنگاو بنرێت.

بە بڕوای لایەنی فەلەستینی، پێویستە لایەنی دیکە لە نێوبژیوانی کردنی نێوان فەلەستین و ئیسرائیلدا رۆڵیان هەبێت.





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad