English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تالیبانی ئەفغانستان ئامادەی گفتوگۆیە
2018-02-14 [09:13 AM]

ZNA - هەولێر


لە ئەفغانستان گروپی تالیبان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ئامادەیە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە جەنگ گفتوگۆ بکات، بەڵام ئەمە بەم مەرجە نییە کە چەک دابنێت.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی رۆیتەرز، لە بەیاننامەکەدا کە رۆژی چوارشەممە ١٤ی شوبات روو بە خەڵکی ئەمریکا بەڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "ئێمە دەمانهەوێت قەیرانی ئەفغانستان لە رێگەی دانووستانەوە چارەسەر بکەین."

تالیبان کە لە ساڵی ١٩٩٦ هەتا ٢٠٠١دەستەڵاتی ئەفغانستانی بە دەستەوە بوو، داوای لە ئەمریکا کردووە کۆتایی بە داگیرکردنی خاکی ئەفغانستان بهێنێت و مافی ئەم گروپه بە مەبەستی دامەزراندنی حکومەت بە فەرمی بناسێت.

تالیبان هەروەها داکۆکیی کردووە کە پێی باشە لە ئەفغانستاندا رۆڵی ئەرێنیی هەبێت و لە رێگەی ئاشتیانەوە کۆتایی بە جەنگ بێت و ئەمەش نیشانەی کەمهێزیی تالیبان نییە و دەڵێ ئەمە بەم مانایە نیە کە ئێمە مادندوو بووینە یان ورەمان لەدەست داوە.

 ئەم داوایەی تالیبان لە کاتێکدایە کە هەتا ئێستا هەموو هەوڵەکان بە مەبەستی دانووستان لەگەڵ ئەم گروپه بەرەوڕووی شکست بوونەتەوە و ئەم گروپە لەم دواییانەدا چەند هێرشێکی بۆ سەر شوێنە حکومیەکانی ئەفغانستان ئەنجام داوە.

 





ئەم هەواڵە 559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad