ZNA- ھەولێر
لەگەڵ ئەوەی قوتابخانە ئارامترین شوێنە بۆ منداڵان و تێیدا کاتێکی بەسوودی تێدا بەسەر دەبەن بەڵام ھەندێک جار ئەم ئارامییە لەلایەن قوتابیەکەوە تێکدەدرێت و کارەساتی لێدەکەوێتەوە .
لەیەکێک لە قوتابخانەکانی باشووری رۆژھەڵاتی ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکی قوتابییەکی تەمەن ١٩ ساڵ بە چەک ھێرشدەکاتە سەر قەتابخانەکەی و ١٧ کەس دەکوژێت , ئەمەش خراپترین رووداوە لە ماوەی ٢٥ ساڵی رابردوو لە قەتابخانەکانی ئەمەریکا.
ئەو قوتابییەی تاوانەکەی ئەنجامداوە ناوی نیکۆلاس کرۆز بووە و تەمەنی ١٩ ساڵان بووە یەکێک لە قوتابییە لاسارەکانی قوتابخانە و چەکێکی ئۆتۆماتیکی لە جۆری (ئار- ١٥) لە تاوانەکەی بەکارھێناوە (ئەم جۆرە چەکەش لە ئەمریکا بەئاسانی دەست دەکەوێت).
بەرپرسانی قوتابخانەکە دەڵێن بڵاوکراوەکانی نیکۆلاس لە پێگە کۆمەڵایەتیەکان جێگەی نیگەرانی بوون بەڵام پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد بگاتە رادەی کارەساتێکی لەم شێوەیە .
نیکۆلاس بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە قوتابخانە دوورخرابووە وەک سزایەک لەبەرامبەر رەفتارەکانی لە نێو قوتابخانە و لە ئێستاشدا لەلایەن پۆلیس دەست بەسەر کراوە .

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / ھاڤ پۆست
ئەم هەواڵە 58270جار خوێندراوەتەوە |