ZNA- ھەولێر
دادگای وڵاتی بەلجیکا ھەڕەشە لە کۆمپانیای فەیسبووک دەکات بە سزادانی بەبڕی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ ئەگەر بەردەوام بوو لە پێشێل کردنی یاسای تایبەتمەندی کەسەکان , لەرێگەی چاودێری کردنیان لە پێگەی دیکە .
لەلای خۆشییەوە کۆمیانیای فەیسبووک کە ھەڕەشەی لێکراوە رۆژانە بە بڕی ٢٥٠ ھەزار یۆرۆ سزا بدرێت رایگەیاند , تێھەلچوونەوە لە بڕیاری دادگای بەلجیکا دەکەین .
ئەو سکاڵایەی سەر فەیسبووک لە لایەن دامەزراوەی چاودێری تایبەتمەندی بەلجیکا تۆمار کراوە و داوای لە فەیسبوک کراوە ھەموو ئەو زانیارییانە بسڕێتەوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی لەسەر ھاوڵاتیانی بەلجیکای کۆکردیتەوە .
لەلای خۆی دادگای بەلجیکا رایگەیاند : کۆمەڵەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چەندین رێگەی جیاواز بەکار دەھێنن بۆ چاودێری کردنی خەڵکی ئاسایی لەرێگەی دانانی چەند لینکێکی جیاواز .
لەلای خۆشییەوە کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاند: ئەو تەکنەلۆژیایەی ئێمە بەکاری دەھێنین ھاوشانەی لەگەڵ پێوانەکانی پیشەسازی و رێگەی بە بەکارھێنەرانمان دەدات ھەموو ئەو زانیارییانە رەتبکەنەوە کە لەرێگەی لینکە جیاوازەکان پێیان دەگات .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە/ ھاڤ پۆست .
ئەم هەواڵە 64516جار خوێندراوەتەوە |