English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆنفراسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میونشن
2018-02-18 [07:43 AM]

نووسینی: عەلی چیایی



  لای هه‌مووان ڕوونه‌ ساڵانه‌ كۆنفرانسێكی گرینكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌ت به‌ ئه‌وروپا و  ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری جیهان له‌ ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ده‌چێت كه‌ به‌ كۆنفراسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی میونشن ناوزه‌ند ده‌كرێت له‌م كۆنفراسه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری كاركته‌ری سیاسی و سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستی ووڵاتانی جیهان به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵیش (600)كه‌سایه‌تی سیاسی و نوێنه‌ری وڵاتان به‌شدارن، له‌هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌(رێزدار نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و (رێزدار مه‌سرور بارزانی) ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ریان وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی به‌شدارن له‌م كۆنفراسه‌كه‌ دا.
ئه‌ڵمانیا وه‌ك ووڵاتێكی مه‌زنی ئه‌وروپا له‌هه‌مانكات دا كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌میشه‌ پێگه‌یه‌كی گرینگی هه‌یه‌ له‌ ئاسایش و ئارامی جیهان، به‌شداربووانی كۆنفرانس هه‌موو ووزه‌ و توانایه‌ك ده‌خه‌نه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پارێزراوبێت، ئه‌ڵمانیا دۆستێكی دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌ و درێغی نه‌كردووه‌ له‌ هه‌ر هاوكاری و یارمه‌تیدانێك كه‌ هه‌رێم ڕووبه‌رووی بووبێته‌وه‌، بێگومان دروستكردنی پردی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ شانازیه‌كه‌ دراوه‌ به‌ جوامێرانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌رێزان (مه‌سرور بارزانی و نێچرڤان بارزانی) كه‌ توانیاویانه‌ سه‌رنجی  ووڵاتان به‌گشتی  و له‌ناویشیاندا ئه‌ڵمانیا وه‌ك ووڵاتێگی گرینگ و كاریگه‌ر ڕابكێشن بۆ دۆزی ڕه‌وای كورد و ئه‌و كێشه‌و ئاریشانه‌ی ڕووبه‌رووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بنه‌وه‌.
بێگومان دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌متر نیه‌ له‌دۆزی ئاسایشی ووڵاتانی خاوه‌ن سه‌رمایه‌ و ووڵاتان به‌گشتی، بۆیه‌ كاتێك ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی و ئه‌ندازیاری ئارامی كوردستان به‌شداری كۆنفراسێكی وه‌هان ئه‌مه‌ زیاتر له‌ ده‌سكه‌وتێكه‌ بۆ سه‌لماندنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك كیانێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ و دامه‌زراوه‌، جگه‌له‌وه‌ش ده‌سته‌به‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ مانه‌وه‌ی كوردستان مسۆگه‌ر ده‌كات.
كۆنفراسی ئاسایشی میونشن هه‌لێكی پڕ بایه‌خه‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ندازیارانی ئارامی و ئاوه‌دانی له‌لایه‌ك داخوازی و داواكاری هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه‌ڕوو، له‌لایه‌كی تریش بتوانن داكۆكی له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌په‌راوێزی كۆنفراسه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌و چاوپێكه‌وتنی گرینگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و كاربه‌ده‌ستی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ گه‌یاندنی خواستی كوردستانیان و هاوكاری ئه‌وان به‌تایبه‌ت دوای ڕووداوه‌كانی(16ی ئۆكتۆبه‌ر ) ی ئه‌مساڵ كه‌ رێگای دیپلۆماسی هه‌رێم ڕووبه‌رووی ئاسته‌نگ ببویه‌وه‌.
ئێمه‌ له‌وه‌ دڵنیانین به‌شداری هه‌ر یه‌كه‌ له‌ به‌رێزان (نێچرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی) له‌ كۆنفراسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی میونشن گه‌واهیده‌ری سه‌ركه‌وتووی كۆششه‌كانی دیپلۆماسی سه‌رۆكی هێژامان(سه‌رۆك بارزانی) یه‌، هه‌روه‌ها دڵنیاكردنه‌وه‌ی كوردستانیانه‌ له‌وه‌ی نیه‌ت و ئامانجی  نه‌وه‌كانی بارزان و پارتی هه‌میشه‌ خزمه‌تی خه‌ڵك و چاره‌سه‌ی دۆزی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌، بۆیه‌ گه‌شبین و پشت ئه‌ستوورین به‌ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ و هه‌وڵ ماندوو بوونیان كه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی زوو  نه‌ته‌وه‌كه‌مان  ده‌گاته‌ سه‌رجه‌م مافه‌ ڕه‌واكانی خۆی كه‌ ساڵانێكی زۆره‌ قوربانی له‌ پێناو ئه‌دات.





ئەم هەواڵە 3100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad