English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زه‌ریفی : ئه‌مه‌ریكا كورده‌كان بۆ دابه‌شكردنی سووریا به‌كارده‌ھێنێت
2018-02-19 [11:10 AM]

ZNA – هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند: "پێویسته‌ كورد مافه‌كانی هاووڵاتیبوونی پێبدرێت و كورده‌كان فاكته‌رێكی گرنگن له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".

‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/2/2018 له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ كۆنفرانسی كۆڕبه‌ندی یانه‌ی "Valdai" بۆ گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی له‌ مۆسكۆ زه‌ریفی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و گووتی: "ئه‌مه‌ریكا كورده‌كان بۆ دابه‌شكردنی سووریا به‌كارده‌ھێنێت و ده‌بێت توركیا ئاگادار بێت نه‌كه‌وێته‌ داوه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه‌".

ئه‌و گوتیشی: ئەمه‌ریکا سیاسەتێکی مەترسیدار لە سوریا پیادە دەکات و دەیەوێت چەند ناوچەیەکى ئەو وڵاتە داگیر بکات".

هەروەها گوتیشى "ئەمه‌ریکا هەندێک لە کەمایەتییە نەتەوەییەکان بە کار دەهێنێت بۆ بە دەستهێنانی ئامانجەکانی و ئەمەش کێشەکانى سوریا زیاتر دەکات".

زه‌ریف وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌یشی دایه‌وه‌ كه‌ ئاراسته‌ی تاران ده‌كرێن و گووتی: "ئیران هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ سووریا نییه‌ و نایه‌وێت ببێته‌ هۆی تێكدانی ئاسایشی هیچ وڵاتێكی دیكه‌".





ئەم هەواڵە 1537جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad