English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەبەز ئیسماعیل: ئەو ھەولانەی لەبارەی کردنەوەی فرۆکەخانەکان دلخۆشکەرن
2018-02-19 [11:20 AM]

ZNA- ھەولێر


بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لەبارەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان هەن بەرووی عەمرەكاندان "دڵخۆشكەرن".

دوێنێ یەكشەممە، شاندێكی وەزارەتی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم لەبارەی كردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی فڕۆكەخانەكانی هەرێم بەرووی عەمرەكاندا سەردانی بەغدایان كرد.

نەبەز ئسماعیل، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم  ڕایگەیاند، ''شاندەكەی وەزارەتی ئەوقاف گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و سەردانەكەیان تایبەت بووە بە دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی عەمر لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی".

ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو هەواڵانەی لەبارەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان هەن بەرووی عەمرەكاندان دڵخۆشكەرن".

پێشتر نەبەز ئیسماعیل بەخەندان-ی راگەیاندبوو، "بەشێوەیەكی مەبدەئی حكومەتی عێراق رازی بووە لەسەركردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی بەڕو,ی عومەرەكاراندا، بەڵام هیچ وادەیەك دەست نیشان نەكراوە، كردنەوەكەشی پەیوەستە بەو كۆبووەنەوانەی بەرپرسانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم و بەرپرسانی بەغدا".

لە 29ی مانگی (ئەیلول/9) سەرجەم گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی بە بڕیاری حەیدەر عەبادی راگیران، ئەوەش دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان.

پێش راگرتنی گەشتە ئاسمانییە نێودەڵەتییەكان لە فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وادەی 72 كاتژمێری دایە هەرێم بۆ رادەستكردنەوە ی فڕۆكەخانەكان بە بەغدا، بەڵام هەرێم داواكەی جێبەجێنەكرد.





ئەم هەواڵە 1051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad