English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی باڵەخانەیەک گڕ دەگرێت 
2018-02-19 [05:16 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەسەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحموودی شاری سلێمانی باڵەخانەیەک گڕیگرت. گوتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانیش رایگەیاند، کەوتنەوەی ئاگرەکە زیانی دارایی ھەبووە.

رێکان جەمال، گوتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩-٢-٢٠١٨ لە باڵەخانەیەکی سێ نھۆمی لەسەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحموود، کە کۆمەڵێک خێزانی تێدا نیشتەجێن ئاگر کەوتووەتەوە ‌و گوتی "تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانی، بەزوویی گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنەوەی ئاگرەکە و ھەر زوو کۆنترۆڵیانکرد، زیانەکانیش زیاتر دارایی بوون".

گوتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی، باسی لەوەشکرد ھەر بەھۆی ئاگرەکەوە چوار کەسی نیشتەجێ باڵەخانەکە تووشی تەنگەنەفەسی بوون و راوانەی نەخۆشخانە کراون.

سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 3058جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad