English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... سزای له‌سێداره‌دان بۆ توركێك ده‌رچوو
2018-02-19 [08:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لە بەیاننامەیەکدا وتەبێژی دادگای ناوەندی بۆ تاوانەکان لە بەغداد ئاشكرای كرد، به‌ندكراوێكی به‌ره‌گه‌ز تورك بە تۆمەتی ئەوەی چۆتە ناو ڕێکخراوی داعشەوە، دادگاكانی عێراق سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکرد.

وته‌بێژه‌كه‌ی دادگا وتیشی، سزای زیندانیکردنی هەتا هەتایی بۆ 10 ژن دەرکراوە کە ڕەگەزنامەی جیاوازیان هەیە و دەتوانرێت هەموو سزاکان جێبەجێ بکرێن.

وتەبێژی فەرمی ئەنجومەنی دادگای باڵای عێراق عەبدولستار بەیرەقدار وتی " دادگا سزای زیندانیکردنی تا هەتایی بۆ 10 ژن دەرکردووە دوای ئەوەی بە تۆمەتی تیرۆر تۆمەتبار کراون و هەروەها سزای لە سێدارەدانی بۆ تیرۆریستێکی دیکە دەرکردووە کە ڕەگەزنامەی تورکی هه‌ڵگرتووه‌.

لە عێراق و سوریادا بە هەزاران چەکداری بیانی لە ڕێکخراوی داعشدان.

دادگاکە مانگی ڕابردوو سزای لە سێدارەدانی بۆ کچێکی ئەڵمانی دەرکرد بە تۆمەتی ئەوەی چۆتە ناو داعشەوە و هەروەها چەکدارێکی ڕوسیشی بە هەمان تۆمەت تۆمەتبار کرد و سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرکرد.





ئەم هەواڵە 4873جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad