English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە تەندروستییەكانی خواردنی هەرمێ
2018-02-20 [09:05 AM]

ZNA- ھەولێر


هەرمێ‌ وەكو زۆربەی میوەكانی تر چەندین سودی هەیە كە پێویستە لەبیری نەكەین، پزیشكەكانیش ئامۆژگاری دەدەن كە بەردەوام لە خواردنەكانماندا هەبن.

 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە خواردنی هەرمێ سودێكی زۆری بۆ تەندروستی لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی كەمدەكاتەوە.
 

پێكهاتەكەی: (73%) لە ئاو پێكدێت، پڕۆتین (5%) چەوری (4%) شەكر‌ (15%)، ریشاڵ (15%) و مادە كیمیاییەكانی وەك مەنگەنیز و پۆتاسیۆم.

 

سودە پزیشكیەكانی:
 

-لەگەڵ ئەوەی ئەم میوەیە بڕێكی زۆر شەكر لەپێكهاتەیدا هەیە هاوكات زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە و ڕێژەی كۆلیسترۆلی ناو خوێن دادەبەزێنێت و بڕێكی باش ئۆمیگا سێ بە جەستە دەبەخشێت .

 

-لەبەر ئەوەی ئەم میوەیە بڕێكی باش ڤیتامین و كانزا بەسوودەكان لەپێكهاتەیدا هەیە زۆر بەسوودە بۆ ئافرەتی دووگیان و كۆرپەلەكەی ناوسكی .

 

-بەكار دەهێنرێت بۆ چارەسەركردنی تایبەت بە نەخۆشیە دەروونیەكان و هێمن كردنەوەیان.

 

-چارەسەری نەخۆشیەكانی ریخۆڵە ئەستورە (قۆلۆن) دەكات، گەدە چالاك دەكات.

 

- پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت.

 

-تینوێتی دەشكێنێت و ڕێ لە رشانەوە دەگرێت.

 

-یارمەتی چاكبونەوەی برین و برینەكانی دوای نەشتەرگەری دەدات.

 

-ڕێژەی هۆرمۆنەكانی جەستەی خانمان ڕێكدەخات و ئەگەری توشبونی خانمان بە نەخۆشیەكانی منداڵدان كەمدەكاتەوە.





ئەم هەواڵە 6976جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad