English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودێكی تری بیبه‌ری ره‌ش
2018-02-20 [09:27 AM]

ZNA- ھەولێر


وێڕاى سووده‌ زۆره‌كانى، توێژه‌ران گه‌يشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى بيبه‌رى ره‌ش كاريگه‌رييه‌كى زۆرى له‌سه‌ر دابه‌زانى كێش و له‌ناوبردنى چه‌ورى زياده‌ هه‌يه‌.


ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان ئه‌وه‌شیان ده‌رخستووه‌، پێكهاته‌ی سرووشتی ناو بیبه‌ری ره‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ی چه‌وری زیانبه‌خشی جه‌سته‌.

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ هیندستان و سه‌ره‌تا له‌سه‌ر مشك ئه‌نجامدراوه‌ و تێیدا بیبه‌ری ره‌ش دراوه‌ته‌ ئه‌و مشكانه‌ی كه‌ سیستمی خۆراكیان پڕ كراوه‌ له‌ چه‌وری و ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ له‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌دا بوونه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و مشكانه‌ی بیبه‌ری ره‌شیان دراوه‌تێ رێژه‌ی چه‌وری و شه‌كر له‌ جه‌سته‌یان زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه‌ و ئێسكیان به‌هێزتر بووه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و مشكانه‌ی ته‌نیا چه‌وریان دراوه‌تێ و بیبه‌ری ره‌شیان نه‌دراوه‌تێ.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ماوه‌ی 22 هه‌فته‌ ته‌نیا چه‌وری دراوه‌ته‌ مشكه‌كان و له‌ هه‌فته‌ی 16ه‌هه‌مه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ مادده‌ی بیبه‌رونال، له‌ بیبه‌ری ره‌ش ده‌رهێنراوه‌ و پێیان دراوه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و مادده‌یه‌ دوای یه‌ك كاتژمێر رێژه‌ی شه‌كری بۆ ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر له‌ جه‌سته‌ی مشكه‌كان دابه‌زاندووه‌.

تیمی توێژه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و مادده‌یه‌ هاوكاری رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و خانه‌ و كرۆمۆسۆمه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ قه‌ڵه‌وییه‌وه‌ ده‌كات.





ئەم هەواڵە 7081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad