English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌وانه‌ی ناو و تەمەنی خۆیان گۆڕیووە كارتی نیشتیمانیان پێنادرێت
2018-02-20 [09:46 AM]

​ZNA - هه‌ولێر


هەر كەسێك لە دوای ساڵی 2005 ناوی كەسی  و تەمەنی خۆی گۆڕی بێت ئەوە ناوەكەی پوچەڵ دەكرێتەوە و دەبێت بچێتەوە بەغداو ناوەكەی بۆ ناوی پێشووی بگەڕێنێتەوە، بەپێی بڕیارەكەی بەغدا ئه‌وه‌ی ئەو كارە نەكات و لە بەغدا ناوی پێشووی نەگەرێنێتەوە ئەوە لە كارتی نیشتمانی بێ بەش دەكرێت و كارتەكه‌ی پێ نادرێت .

عەمید عەبدولڕەحمان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری فەرمانگەی رەگەزنامە و باری کەسی ھەولێر به‌ باسی گوت: ئیش كردنی ئێمە و بەغدا لە بارەی ناسنامە و باری  شارستانی جیاوازی هەیە، لە هەرێمی كوردستان گۆڕینی ناوی كەسی و تەمەن بە بڕیاری دادگا بووە لە بەغدا بە فەرمانی ئیداری كراوە بۆیە كێشە لەو بابەتە دروست بووە.

پێشووتر  حكومەتی فیدراڵی عیراق رەزامەندیداوە لەسەر ئەوەی كە لەساڵی 1992 ەوە تاوەكو ساڵی 2005 هەركەسێك لەو ماوەیەدا ناو و تەمەن و لەقەبی گۆڕی بێت، مامەڵەی كارتی نیشتمانی بۆ دەكرێت، بەڵام لەدوای ساڵی 2005ەوە تائێستا ئەو كەسانەی ناو و تەمەنیان گۆڕیوە، مامەڵەكانیان بەشێوەیەكی كاتی راگیراوە.

ئه‌وئاماژەی بەوەشدا،  ئێستا كێشە بۆ ئەو كەسانە دروستبووە كە لە دوای ساڵی 2005 ناو و تەمەنی خۆیان گۆِڕیووە، بەڵام جەختی كردەوە بەغدا بەڵێنیداوە ئەو كێشانە چارەسەر بكات و بیكەنە رێنمایی و بۆ فەرمانگە پەیوەندارەكانی بنێرن.

حكوومەتی  عێراق مەبەستیەتی هەركەسێك بیەوێت ناو وتەمەن بگۆڕێت، مامەڵەی بۆ دەكرێت، بەڵام پێویستە بڕوات بۆ بەغدا رەزامەندی وەربگرێت، نەك لەڕێگەی دادگاكانی كوردستان.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە هەزاران كەس لە دادگاكانی هەریمی كوردستان ناو و تەمەنی خۆیان گۆڕیووە و سەرجەم دۆسیەكانیان خراوەتە سەر ناوی تازە، بۆیە دووبارە گەڕانەوە بۆ ناوی پێشوو كێشەی زۆر درووست دەكات.

 

 

 





ئەم هەواڵە 2833جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad