English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەرکەسێک پێوەری ئاو نەبەستێت غەرامە دەکرێت
2018-02-20 [11:17 AM]

ZNA- ھەولێر



كۆمپانیاى جونۆن، كه‌ كارى دانانى پێوه‌رى میكانیكیی ئاوه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، كه‌ هه‌ر ماڵێك پێوه‌رى ئاوى نه‌به‌ستبێت، غه‌رامه‌ ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20/2/2018، كۆمپانیای جونۆن، كە كاری دانانی پێوەری میكانیكیی ئاوه‌، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌  تێیدا هاتووه‌: "لە ماوەی ڕابردوودا كۆمپانیاى جونۆن توانیویەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكەی 215 هەزار پێوەری ئاو بۆ ماڵان دابنێت، بەپێی پێشنیارێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانیش، هەر ماڵێك پێوەری ئاوى نەبەستبێت، بە بڕی 100 هەزار دینار غەرامە دەكرێت".

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، هۆشیار عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمپانیای جونۆن ڕاى گه‌یاندووه‌: "لە ماوەی ڕابردوو كۆمپانیای جونۆن لەلایەن ستافەكانی دانانی پێوەری میكانیكیی ئاو، توانیویەتی ڕێژەیەكی زۆر لە پێوەری ئاو بۆ ماڵان ببەستێت و ئێستاش دەستكراوە بە چارەسەركردنی ئەو پێوەرانەی، كە كێشەیان هەیە بۆ ئەوەی لە مانگی نیسانى ئه‌مساڵه‌وه‌، دەست بكرێت بە خوێندنەوەی پێوەر لە لایەن كۆمپانیای گرنگ".

ده‌شڵێت: "تەنیا لەناو شاری سلێمانی لە كۆی 165 هەزار هاوبەشی ماڵ، توانراوە 125 هەزار ماڵ پێوەری ئاوی بۆ ببەسترێت، ئەو ماڵانەشی كە تا ئێستا پێوەریان بۆ دانەنراوە، لەسەر ویستی خۆیان بووه‌".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمپانیای جونۆن باسی لەوەش كردووه‌، كه‌ بەشێوەیەكی گشتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی توانراوە نزیكەی 215 هەزار پێوەری ئاو بۆ ماڵان دابنرێت.

هۆشیار عەلی ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ بڕیارە لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، خوێندنەوەی پێوەری ئاو دەست پێ بكات، "پێویسته‌ ئه‌و ماڵانه‌ى تا ئێستا پێوەریان نەبەستووە، پێوەرەكانیان ببەستن، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی پێشنیارێكی بۆ حكوومەت و وەزارەتی پەیوەندیدار كردووە، كە هەر ماڵێك پێوەری ئاو نەبەستێت، به‌ بڕى 100 هەزار دینار غەرامە بكرێت".





ئەم هەواڵە 2653جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad