English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
2018-02-20 [10:08 AM]

ZNA- هەولێر


په‌رله‌مانتارێكی كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی پرۆژه‌ یاسای چاكسازی خانه‌نشینی مووچه‌ ده‌كات.
 
نازم هه‌ركی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگه‌یاند: "بڕیاره‌ بەیانی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی٢ی٢٠١٨، په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و تاوتوێی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بكات و یه‌كێك له‌و پڕۆژه‌ یاسایانه‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای چاكسازی و خانه‌نشینی و مووچه‌یه‌".
 
ئەندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی:‌ هاوكات په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی ده‌كرێت و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ یاسای دژه‌ تیرۆر ده‌كرێت، كه‌ یاساكه‌ی پێشوو له‌ كاركه‌وتووه‌ و پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ هه‌یه‌.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1699جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad