English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەنجیر بۆ ئافره‌تانی دووگیان پێویستە
2018-02-21 [11:41 AM]

ZNA- ھەولێر


لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێی‌ پزیشكی‌ ده‌ریخستووه‌، هه‌نجیر ڕیشاڵی‌ (بیكیتین)ی‌ تێدایه‌، كه‌ سودی‌ بۆ كۆ ئه‌ندامی‌ هه‌رس هه‌یه‌، هاوكات یارمه‌تیده‌ریشه‌ بۆ له‌ناوبردنی‌ كۆڵستڕۆڵی‌ زیان به‌خشی‌ له‌شی‌ مرۆڤ ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن له‌یه‌ك كاتدا و سودی‌یشی‌ بۆ ئافره‌تانی دوو گیان هه‌یه‌. 

 

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌، ئه‌گه‌ر هه‌نجیر زۆر بخۆرێت ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی‌ خوێن‌و دابه‌زاندنی‌ سۆدیۆم‌و پۆتاسیۆم له‌له‌شدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نجیر له‌پێكهاته‌كه‌یدا بڕێكی‌ زۆر سۆدیۆم‌و پۆتاسیۆم هه‌یه‌، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ پارێزگاریكردنی‌ په‌ستانی‌ خوێن به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دووچاریان ده‌بێت.

 

گرینگرین سوده‌كانی‌ هه‌نجیر ئه‌مانه‌ن:
 

1.یارمەتی هەرس دەدات
 

2.بەسودە بۆ مایەسیری
 

3.لەش بەهێز دەكات
 

4.لێدانی دڵ رێكدەخات
 

5.دژی ئازاری جومگەكانە
 

6.ترشەڵۆكی ناو لەش كەم دەكات
 

7.پەستانی خوێن دادەبەزێنێ
 

8.سودێكی زوری هەیە بو ئافرەتانی دووگیان ناهێڵێت هیچ چەورییەك كۆببێتەوە
 

9.هەنجیر رێگری دەكات لە زیادبوونی كێش.





ئەم هەواڵە 8980جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad