ZNA- ھەولێر
لەوانەیە ھەندێک جار یەک ئامۆژگاری سەرتاپای ژیانت بگۆڕێت و لەکەسێکی ئاسایی بتکاتە کەسێکی ناودار .
گویلیم بۆگ گەنجێکی وێلزییە بەھۆی یەک گۆڕانگاری لە شێوازی ژیانی بووتە کەسێکی ناوداری تەواوی وڵاتی بەریتانیا.
بۆگ وەک ھەر مرۆڤێکی ئاسایی دەژیا و قوتابخانەی تەواو کردبوو و رووی نەکردبووە کۆلێژ و کۆمپانیایەکی بچووکی دڵنیایی ھەبوو و رۆژانەی خواردنێکی زۆری دەخوارد و زۆر گرنگی بەلایەنی تەندروستی خۆی نەدەدا.

خاڵی وەچەرخانی ژیانی بۆگ لەوە دەستی پێکرد کاتێک لەگەڵ ھاوڕێکەی بڕیاریدا تیپێکی میوزیکی میللی دابمەزرێنن و بۆگ گیتار ژەنێکی زۆرباشە لەم بوارە , لەم کاتەش سەرتاشی تایبەت بەخۆی ئامۆژگاری دەکات ریشی بەرداتەوە و کەمێک خۆی لاواز بکات چونکە ئەمە زۆر گۆنجاوە بۆ گیتار ژەنی میللی , بۆگیش ئامۆژگاریەکەی لە گوێ دەگرێت و گۆڕانگاری لە رووخساری خۆی دەکات .
دوای ئەمە بۆگ دەست دەکات بە وەرزش کردن و ریشی بەردەداتەوە و دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی لە چەند پێگەیەکی کۆمەڵایەتی , دیزاینەرانی بواری جلوبەرگ داوای لێدەکەن وەک مۆدیلێک کار بکات , لە ئێستاشدا بۆگ یەکێکە لە کەسایەتیە ناسراوەکانی بەریتانیا و چەندین گرێبەستی بواری رێکلامی جلوبەرگی ھەیە .

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / ھاڤ پۆست .
ئەم هەواڵە 57562جار خوێندراوەتەوە |