English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاوێکی کورد باسی ریفراندۆم و کەرکوک بۆ سەرجەم سەرۆکەکانی لاوانی سیاسی ووڵاتانی ئەوروپا دەکات
2018-02-22 [03:33 AM]

ZNA- هەولێر


جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانی کە ھاوکات لاوێکی کوردە و نوێنەری دەرەوەی لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستانە ، لە شاری میلانۆی ئیتالیا بۆ سەرپەرشتی کردنی بەشێکی کۆبوونەوەکە وەکو جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان بەشداریکردو لە تەوەرێکدا باسی کوردستان و دواین گۆرانکاریەکانی کرد ، 
فەلاح حەسەن ئیشارەتی بە سەرکەوتنی مەزنی گەلی کوردستانی کرد لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا ، پاشان باسی لە ھێرش و وێرانکاری و کوشتارەکانی کەرکوک و خورماتووی کرد لەلایەن میلیشیا عیراقیەکان و دۆستە ژێربەژێرەکانیان ، فەلاح حەسەن داوای لە ئامادەبووان و سەرۆکەکانی لاوانی سیاسی ووڵاتانی ئەوروپی کرد کە لەئێستا و لە ئایندەدا پشتگیری لە گەلی کورد بکەن و ھاوکارمان بن لە بنیاتنانی لۆبیەکی تەندروست بۆ کوردستان .





ئەم هەواڵە 2431جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad