English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای سەد رۆژ دوو ھەزار خێزانی بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای کرماشان لەخێمەدا دەژین
2018-02-22 [04:47 AM]

ZNA - هەولێر


 پەرلەمانتارێكی رۆژھەڵاتی كوردستان دەلێ دوای زیاتر لە١٠٠ رۆژ زیاتر لە دوو ھەزار خێزان لەخێمەكاندا دەژین و كانێكس یان خانووی پلاستیكیان نیە.

ئەحمەد سەفەری نوێنەری خەڵكی كرماشان لە پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسی پانای گوتووە كە خەڵكی بومەلەرزە لێدراوی پارێزگای كرماشان لە دۆخێكی زۆر دژواردا دەژین، بەگوتەی سەفەری ئەو خەڵكە بەھاناوەچوونی بەپەلەیان پێویستە.

ئەم پەرلەمانتارە كوردە ئاشكرایكردووە كە دوای تێپەرینی زیاتر لە ١٠٠رۆژ لە بومەلەرزەی سەرپێلی زەھاو بەڵام زیاتر لە دوو ھەزار خێزان لەخێمەكاندا دەژین،و تەنانەت كابینیشیان بۆ دابین نەكراوە. بەگوتەی ئەو پەرلەمانتارە ژن و منداڵەكانی زیان لێكەوتوو لەژێر بەفروباراندا لەخێمەكاندا لەدۆخێكی خراپدا دەژین.

 





ئەم هەواڵە 1231جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad