English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا ئێمە لەو گەیشتووین کە ریفراندۆمی کوردستان و کەتەلۆنیا زۆر لەیەکتر جیاوازن
2018-02-23 [06:57 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا (ئەلفونسۆ دەستیس) پێشوازی لە گەنجە کوردەکە دەکات و باس لەدواین رەوشی لاوانی سیاسی جیھان دەکەن.
بەشێک لە دیدارەکەیاندا تایبەت دەبێت لەسەر رەوشی کوردستان و ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، فەلاح حەسەن کە لاوێکی کوردە و پۆستی جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھانی ھەیە ، دەڵێت بۆ کوردستان و دۆستایەتیەکانی لەدەرەوە زۆر زەروورە ئاگاداری حکومەتی ئیسپانیا و گەلی ئیسپانیا بکرێتەوە کە ئێمە و کەتەلۆنیەکان وەکو یەک نین و بارودۆخ و سیاسەتمان جیاوازە ، ئەو گەنجە کوردە بە وەزیری دەرەوەی ئیسپانیای گوتووە ئەگەر مەدرید پایتەختی عیڕاق بووایە و وەکو حکومەتەکانی بەغدا کیمیاباران و زیندەبەچاڵی گەلی کوردستانی نەکردبایە ھەرگیز گەلی کورد بیری لەسەربەخۆیی نەدەکردەوە، بەڵام بەغدا بە گەندەڵترین و ترسناکترین پایتەختی جیھان ناسراوەو ئێمە لامان سەیرە کە ریفراندۆمی کەتەلۆنیەکان بە ریفراندۆمی کوردستانیش بەراوردبکرێت، لای خۆیەوە (ئەلفونسۆ دەستیس) وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا سوپاسی ئەو گەنجە کوردەی کردوو دەستخۆشی لێکرد بۆ زانینی راستیەکان، پاشان باسی قارەمانیەتی گەلی کوردستانی کرد لەشەڕی دژی داعش و ئیشارەتی کۆتا قسەکانیشی بەوەدا کە ئێستا ئەوان لەوە گەیشتوون کە ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان و کەتەلۆنیا زۆر لەیەکتر جیاوازن، شایەنی باسە فەلاح حەسەن دەڵێت بە ئەرکێکی زەرووی دەزانم کە ئیسپانیەکان و حکومەتەکەی لەوەزعی ئێمە بگەن و دژایەتیمان نەکەن ، چونکە ئیسپانیا ڕۆڵێکی کاریگەری ھەیە لەسەر سیاسەتی ئەوروپا و بەتایبەتی لە پەرلەمانی ئەوروپادا ، ھەروەھا فەلاح حەسەن گلەیی لە میدیاکانی کوردستانیش کرد کە دەورێکی خەراپیان گێڕا لە پەرپێدان بە ریفراندۆمەکەی کەتەلۆنیا لەکاتی خۆیدا و خاڵێکی نێگەتیڤ بوو بۆ بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان .





ئەم هەواڵە 3385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad