English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزەکانی عێراق لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و سنووری داقووق کشاونەتەوە
2018-02-24 [03:07 AM]

ZNA-هەولێر


سێ رۆژە هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و سنووری داقووق کشاونەتەوە، ئەو هێزانەی لەو سنوورانەدا جێگیرکرابوون دەڵێن، تەنیا جێگۆڕکێ بە هێزەکانیان دەکەن، بەڵام کشانەوەیان مەترسی خستووەتە سەر کەرکووک و داقووق، چونکە نزیکترین ناوچەن لە حەمرینەوە کە ئێستا لەژێڕ کۆنترۆڵی داعشدایە.

 

چەکدارانی داعش لەماوەی سێ ساڵدا دەیانجار لەو سنوورە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێیان کۆنترۆڵ نەکران. لە 16ی ئۆکتۆبەردا دوای پاشەکشێکردنی پێشمەرگە، حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان چوونە سەنگەرەکان، بەڵام ماوەی سێ رۆژە سوپا و حەشد و پۆلیسی فیدراڵی هێزەکانیان لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک و سنووری داقووق دەکشێننەوە، بەبیانووی جێگۆڕکێکردن بە هێزەکانیان بەتایبەتی لە سنووری داقووق، کە نزیکترین ناوچەیە لە حەمرینەوە و پێگەی سەرەکی داعشە.

 

هەروەها هێزە عێراقییەکان مەترسی لەسەر  شارۆچکەی داقووق و پارێزگای کەرکووک دروستبووە و، کارئاسانی تەواو کراوە بۆ هەر هێزێک کە بیەوێت بچێتە ئەم ناوچانە، چونکە جگە لە گوندنشینان هیچ هێزێکی بەرگری لێنینە.

 





ئەم هەواڵە 4060جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad