English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باران بارین بەردەوام دەبێت , بزانە تاکەی 
2018-02-24 [03:33 AM]

ZNA- ھەولێر 


بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین تاوەکو رۆژی چوارشەممەی ئەم ھەفتەیە بەردەوام دەبێت ‌و شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممەش، بارانبارین زیاتر دەبێت.


فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند لەماوەی ٢٤کاژێری رابردوو کەمترین رێژەی بارانبارین لە شاری کەرکووک بووە بەجۆرێک ٢٤.٨ملیم باران باریوە و بەوەش کۆی گشتی باران بارین لەشاری کەرکووک گەیشتووەتە ١٦٧.٩ملیم.

کۆی گشتیی بارانبارینی ئەمساڵیش تاوەکو کاژێر ٠٩:٠٠ـی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە، ٢٤-٢-٢٠١٨ بەمجۆرە بووە:

ھەولێر: ٢.٨ ملیم باران باریوە، کۆی گشتی  ٢٥٥.٢ملیم.
سلێمانی: ٣.٧ ملیم باران باریوە، کۆی گشتی ٥٤٠ملیم
دھۆک: ١.٦ ملیم باران باریوە، کۆی گشتی ٢٠٥.٦ملیم
کەرکووک: ٢٤.٨ ملیم باران باریوە، کۆی گشتی ١٦٧.٩ملیم.
ھەڵەبجە: ٢.٨ ملیم باران باریوە، کۆی گشتی ٣٣٣ ملیم
پێنجوێن: ٨.٨ ملیم باران باریوە ‌و کۆی گشتی  ٦٤٣ ملیم.

سەرچاوە / رووداو 
 





ئەم هەواڵە 10081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad