English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێرۆ ئیبراهیم لە نامەکەی خویدا چی بە کۆسرەت ڕەسوڵ وتووە
2018-02-24 [03:36 AM]

ZNA-هەولێر


هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد نامەیەکی ئاڕاستەی کۆسرەت ڕەسوڵ کرد و تیایدا داوای لێدەکات بەزوویی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەنجام بدات بۆ بڕیاردان لەسەر ڕۆژی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە نامەکەدا دەڵێت "پێویستە تاوەكو یەكشەممە، ٢٥/٢/٢٠١٨، كۆبوونەوەی سەركردایەتی ئەنجام بدرێت و ڕۆژی بەستنی كۆنگرە بە فەرمی ڕابگەیەندرێت، ئەگەر نا ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی مێژوویی دەبنەوە."

هەروەها لە نامەکەدا زیاتر دەڵێت، من دواجار وەک خوشکێک داوات لێدەکەم کە بە زووترین کات ئەو کۆبوونەوەیە ساز بکەیت بۆ ئەوەی جەماوەری یەکێتی ئەم دڵەڕاوکێ و چاوەڕوانییە نەجاتی بێتکە ئەوەش بەتەنیا داواکاریی من نییە بەڵکو هی هەموو ئۆرگان و مەکتەب و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتییە.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی هۆشداریی دەداتە کۆسرەت رەسوڵ و دەنووسێت: "هیوادارم کە بەرپرسیارەتی سەر شانی خۆت بە ئەمانەتەوە جێبەجێ بکەیت بۆ ئەوەی کە ناوت وەک هەڵوەرێنەری چەپکە گوڵەکەی مام و یەکێتی نەچێتە لاپەڕەکانی مێژووەوە.





ئەم هەواڵە 2539جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad