English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەقینەوەیەک لە بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە کەرکووک رووی دا
2018-02-25 [09:17 AM]

ZNA-هەولێر


تەقینەوەیەکە لەناو بارەگایەکی میلیشیایەکی حەشدی شەعبی لە شاری کەرکووک رووی دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25/2/2018 خوکوژێک لە نزیک شەقامی پارێزگا لە کەرکووک خۆی بە بارەگایەکی عەسایبی ئەهلی حەقدا تەقاندەوەو تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزانراون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو بارەگایەی عەسایب ئەهلی حەق، کە تەقینەوەکەی لێ روو داوە، کەوتووەتە گەڕەکی (ساحە تەیەڕان) و پێش داگیرکردنی شارەکە، بارەگای پارتی گەلی تورکمانی بوو.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە تەقینەوەکە لەڕێی خۆکوژێکەوە رووی داوە و تا ئێستاش ژمارەی کوژراو و برینداران نەزانراوە.

رەوشی ئەمنیی کەرکووک لە دوای 16-ی ئۆکتۆبەر لەو کاتەی کە لەدەست ئاسایش و پێشمەرگە نەماوە
سەقامگیریی ئەو شارە بە تەواوی تێکچووە و ئەو گرووپە چەکدارییانە و هێزە عێراقییەکانیش توانای پاراستنی ئەو شارەیان نییە.





ئەم هەواڵە 2593جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad