English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌هێرشێكی یه‌په‌گه‌ بۆ سه‌ر سوپای توركیا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركی كوژران
2018-02-25 [10:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایدەگەیەنێت، ھێرشی پێچەوانەیان كردووەتە سەر سوپای توركیا و ژمارەیەك سەربازی توركیا و چەكداری سوپای ئازاد كوژراون.

ئاژانسی ھاواری نزیك لە په‌كه‌كه‌ بڵاوی كردەوە: "شەڕڤانانی یەپەگە لە شارۆچكەی ماری سەربە ئەعزاز ھێرشییان كردووەتە سەر خاڵێكی سوپای توركیا و ژمارەیەك سەرباز كوژراون".

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌ ، لە ناوچەی جندرێسی عەفرین ھێرش بۆسەر سوپای توركیا ئەنجامدراوە، بەڵام ھیچ زانیارییەك لەبارەی زیانەكان ئاشكرا نەكراوە.

تائێستا سوپای توركیا ھیچ زانیارییەكی لەبارەی ئەو شەڕە بڵاونەكردووەتەوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش لێدوانی فەرمیان لەبارەیەوە نەداوە.





ئەم هەواڵە 1501جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad