English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمەڵه ئاسەوارێکی مێژوویی گرنگ له میسر دۆزراوه
2018-02-25 [04:13 AM]

ZNA- هەولێر


 

بەپێی هەواڵێکی رۆیتەرز، مێژووناسانی میسر مەزارگەیەکیان دۆزیوەتەوه که ٤٠تابوتی کاهینەکان، تەرمی مۆمیایی کراو و دەمامکی زێڕ و نزیکەی هەزار پەیکەری بچووکی پاسەوان و کۆمەڵه گەردنبەندێکی سرنج‌ڕاکێشی تێدابووه.

 

ئەم گۆڕه له نزیک ناوچەی "تونەت ئەلجەبەل" له پارێزگای "مینا" دۆزراوەتەوه.

 

مێژووناسان گوتوویانه، لەسەر یەکێک له گەردنبەندەکان به خەتی "هیرۆگلیف" نووسرابوو، "ساڵی نوێ پیرۆز بێت".

 

"خالد ئەلعەنانی" وەزیری ئاسەواری مێژوویی میسر ئەمڕۆ گوتی: ئەم دۆزینەوه نوێیه له تونەت ئەلجەبەل له باشووری قاهیره، ژمارەیەکی زۆر گۆڕی سەردەمی فیرعەونەکانی میسر و سەردەمی بەتلەمیووس لەخۆ دەگرێت.

 

ئەم پێگەیەی کنەی لێدەکرێت، مێژووەکەی بۆ ٢هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوه و بۆ ماوەی ٥ساڵیش کنه لێدەکرێت.

 

ئەلعەنانی گوتوویەتی، ئەمه سەرەتای دۆزینەوەکانه و دۆزینەوه نوێیەکانی داهاتوو، پێگەی ئاسەواری میسر بەرز دەکاتەوه.





ئەم هەواڵە 9208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad