English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاوێکی کورد داوای پشتگیری لەسەرۆکی حکومەتی ئیسپانیا دەکات
2018-02-25 [05:06 AM]

ZNA- هەولێر


لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەیەکی سیاسی وەکو جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان (فەلاح حەسەن )  لەگەڵ بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لەلایەن (ماريانۆ راخۆی) سەرۆکی حکومەتی ئیسپانیا پێشوازیکرا ، فەلاح حەسەن دەڵێت لەمیانی دیدارەکەمدا بەبەڕێز گوت ئێمە وەکو چینی لاوان میوانی بەڕێزتانین ، ئێمە لەووڵاتێک دەژین کە ھەمیشە لاوانمان خوێن دەبەخشن بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و دەجەنگن بەرامبەر تیرۆرستان بەتایبەتی لەشەڕی داعشدا کە تەنھا بۆ پاراستنی کوردستان و عیراق نەبوو بەڵکو بۆ ئەوروپا و ھەموو جیھان بوو، بۆیە تکاتان لێدەکەم ببنە دۆستی لاوان و گەنجانی کوردستان و پشتگیرمان بن ، فەلاح حەسەن دەڵێت سەرۆک راخۆی پێگوتم گەلی کوردستان بەشەڕ و لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش دۆستی زیاتر بووە لە نێو ووڵاتانی ئەوروپیدا ، ھەروەھا گوتیشی ئێمە پشتگیری لەلاوانیشتان دەکەین لەو بوارەی کە بۆ ھەردوولامان گونجاو بێت و سوپاسی ھاتنیشتان دەکەین بۆ مەدریدی ماڵی خۆتان ، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان دەڵێت بۆ ئێمە زۆر زەروورە لەم کات و ساتەدا ھەوڵە دیبلۆماسی و سیاسیەکانمان بخەیەنە گەڕ و نیشانی دونیا بدەین کە کورد گەلێکی ئاشتیخوازی مافخوراوەو بەدوایی مافی خۆی دەگەرێت لەھەر چوارچێوەیەکی گونجاو  ودەستوری بێت بۆ گەلەکەمان، وەنابێت تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش پەیوەندیە سیاسیە دەرەکیەکانمان سست بکەین و پشتگوێی بخەین.





ئەم هەواڵە 1402جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad