English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌شدی شه‌عبی: چه‌كی قورس و تانكمان نییه‌، ئه‌مه‌ریكا بۆ مانه‌وه‌ی خۆی بیانوو ده‌هێنێته‌وه‌
2018-02-25 [06:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌یه‌ك له‌ حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرای كرد، له‌ ئێستادا هێزه‌كانیان چه‌كی قورس یان تانكیان نییه‌، وتیشی، ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات هه‌وڵێكه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی بیانوو تاكو بوونی خۆی له‌ عێراق بچه‌سپێنێت و چه‌كی زیاتر بفرۆشێت.

كه‌ریم نوری رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هیچ تانك و چه‌كێكی قورسیان نییه‌، ئه‌و چه‌كه‌ قورسه‌ی له‌به‌رامبه‌ر داعش به‌كار هاتووه‌، به‌كاتی له‌ئه‌ستۆی حه‌شد بوو و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ ده‌ست هێزه‌كانی حكومه‌ت.

باسی له‌وه‌ش كرد، ناوه‌ناوه‌ ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ ده‌كات چه‌كی قورس و تانك كه‌وتۆته‌ ده‌ست هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مه‌ هه‌وڵێكه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌یدات تاكو بوونی هێزه‌كانی خۆی بهێلێته‌وه‌ و له‌ هه‌مان كاتدا ترساندنی وڵاتانی دراوسێیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی زۆرتر بكڕن.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، حه‌شدی شه‌عبی بیروباوه‌ڕێكی سه‌ربازی هه‌یه‌ و توانی له‌گه‌ڵ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ سه‌ركه‌وێت، به‌بێ به‌كارهێنانی چه‌كی پێشكه‌وتوو كه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت لای ئێمه‌ هه‌یه‌.

 





ئەم هەواڵە 7579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad