English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لایه‌نه‌كانی ملاملانێی سوریا پابه‌ندی ئاگربه‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نابن
2018-02-25 [07:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لایه‌نه‌كانی ملاملانێ له‌ سوریا به‌ بڕیاری ئاگربه‌ست پابه‌ند نه‌بوون كه‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دوێنی شه‌ممه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێك بڕیاری له‌سه‌ردا، هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه‌ شه‌ڕ له‌ غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌وه‌ستێت و رێگه‌ به‌هاوكاری مرۆیی ده‌درێت، هه‌ر ئه‌مڕۆ توركیا رایگه‌یاند، پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ عه‌فرین به‌رده‌وامه‌ و پابه‌ندی بڕیاره‌كه‌ نابێت هه‌روه‌ها ئێرانیش وتی، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر تیرۆرستان له‌ غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات ناوه‌ستێت.

به‌پێی روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ چاودێری ره‌وشی سوریا ده‌كات، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، له‌ ئێستادا شه‌ڕ و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ غۆته‌ی رۆژهه‌ڵات له‌نێوان سوپای سوریا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌رده‌وامه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 19 شه‌ڕكه‌ر له‌هه‌ردوولا كوژراون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و روانگه‌یه‌ رامی عه‌بدولره‌حمان رایگه‌یاند، شه‌ڕێكی توند له‌نێوان هه‌ردوولا له‌ ناوچه‌ی مه‌رج كه‌ هێزی هه‌ردوولای تێدایه‌، له‌ ئارادایه‌، وتیشی، له‌لایه‌نی سوپای سوریا 13 سه‌رباز و شه‌ش له‌ سوپای ئیسلام كوژراون.

سه‌رۆكی سوپاسالاری ئێران، جه‌نه‌رال محه‌ممه‌د باقری وتی، ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌وربه‌ری دیمه‌شقن، ئاگربه‌ست نایانگرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ده‌ست گروپه‌ تیرۆرسته‌كانه‌وه‌یه‌، هێرشه‌كان و پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ كه‌ سوپای سوریا ئه‌نجامی ده‌دات، به‌رده‌وام ده‌بێـت.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستخۆشی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد و وتی، توركیا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گروپه‌ تیرۆرسته‌كان نه‌هێڵێت كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كێتی خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن.

گه‌وره‌ به‌رپرسێكی توركیا وتی، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین نییه‌.

لای خۆیه‌وه‌ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند، پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌ین و پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بین جگه‌ له‌ شه‌ڕێ داعش و مافی به‌رگریكردنمان دژی هێرشه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین هه‌یه‌.

 

فرانس 24





ئەم هەواڵە 2377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad