English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندێكی ئه‌نه‌كه‌سه‌ بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌ عه‌فرین سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
2018-02-25 [08:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنەكەسە ئاشكرای كرد، بۆ راگرتنی شەڕ لە عەفرین شاندێكی ئەنەكەسە سەردانی ئەمەریكا و ئەورووپا دەكەن.

كامیران حاجۆ،  بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنەكەسە، رایگەیاند، بڕیارە شاندێكی ئەنەكەسە سەردانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بكەین و رۆژی 28ـی ئەم مانگە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەدا كۆ ببینەوە و، دواتر چاومان بە ‌بەرپرسانی كۆشكی سپی دەكەوێت.

حاجۆ  وتیشی، ئامانج لە سەردانەكەمان بۆ ئەمەریكا، گەیاندنی دەنگی كوردانی رۆژئاوای كوردستانه‌ و وه‌ستانی شه‌ڕ له‌ عەفرین ده‌بێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پڕۆژەیەكی ئەمەریكی هەیە بۆ رۆژهەڵاتی فورات، دەمانەوێت بزانین چۆنە و ئێمەیش بۆچوونی خۆمان هەیە و دەمانەوێت لەو سەردانەماندا بە ئەمەریكای بیگەیێنین.

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنەكەسە ئه‌وه‌شی خسته‌روو، دوای ئەمەریكا سەردانی چەند وڵاتێكی ئەورووپیش وه‌ك فەڕەنسا، بەریتانیا و فینلەندا ده‌كه‌ین.

 





ئەم هەواڵە 706جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad