English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یادێك كە پێویستە ساڵانەیادی بكرێتەوە
2018-02-26 [06:03 AM]

نووسینی: وەسی سەعید وەیسی


بوویتە نەریتی ساڵانەلە 1/3خەڵكی نیشتیمان پەروەر لە چەشنی گۆنگرەیەكی نەتەوەیی دا  سەردانی مەزاری نەمران دەكەن كەئەمەش نیشانەی وەفاداری گەلی كوردستانە بۆ رێبەری مەزن مەلامستەفا بارزانی كە هەموو تەمەنی خۆی بۆ ئازادی و  رزگاری گەلەكەمان بەخت كرد تا هاوشانی نەتەوەكانی تر هەست بەبوونی خۆمان بكەین بۆیەش گەر بۆگەلانی دونیا رەواو دروست بێت شانازی بەسەركردە و رابەرانیان بكەن گەلی كوردستانیش مافی خۆیەتی هەمیشە شانازی بە بارزانی نەمرەوە بكات كە ناسنامەی گەلی كوردستانی پاراست وئامادەنەبوو ژێردەستەیی قبول بكات توانی رۆلەكانی كوردستان بۆیەك مەبەست و ئامانج رێكبخات و ئاراستەیان بكات وبناغەی خەباتێكی سەرتاسەری دانا بۆیەش هەموو كات ناوی پیرۆزی بارزانی نەمر بەزیندوی لە دڵی كوردستانیان  مایتەوە كە گەورەترین شانازی بۆمرۆڤ  لەژیانی دا تێكۆشانە لە پێناو دۆزی رەوای گەلەكەی تەنانەت ئامادە دەبێ لەم رێگایەشدا دووچاری ئاوارەیی و دەربەدەری بێت  ودوور لە زێدی خۆی مالئاوایش بكات كە هەموو ئەمانە فاكتەری بەهێزن بۆ ئەوەی ئەم جۆرە كەلە پیاوانە ببنە مولكی هەموو خەلكی كوردستان نەك تەنها هی بنەمالەكەی یان لایەنێك بۆیەش بارزانی نەمر مولكی هەمووخەلكی كوردستان و رەمزی یەكبوونی خاك ونەتەوەیە، ئەركی نەتەوەیی سەرشانمانە هەمووسالێ یادەكەی بەرز رابگرین سالیادی ئەم سالیش بە دەرفەت  دەزانم تا بەكورتی هەڵوەستە لەسەر چەند خالێكی هەرە دیار ودرەوشاوەی قۆناغەكانی ژیانی بكەین  تابەهۆی یەوە سوود و وانە لە مێژووی پر لە خەبات و تێكۆشانی دا وەربگرین .
*بارزانی نەمر لە دەستپێكی رابەرایەتی كردنی بزوتنەوەی رزكاریخوازی گەلەكەمان بنەمای خەباتێكی سەرتاسەری دانا بۆ سەربەخۆیی كوردستان بۆ ئەم ئامانجە گەورەیەش تێكۆشا تا هاوشانی گەلانی دونیا گەلی كوردستانیش ببێتە خاوەن دەولەت و كیان كە  لەیەكەم بیرۆكەی دامەزراندنی پارتی دا فیكرەی سەربەخۆیی كردە ستراتیژیەت ولە یەكەم گوللەش كە ئاراستەی دوژمن كرا ولەیەكەم شەهیدیش كە پێشەكەشی كوردستان كرا تەنها سەربەخۆیی ئامانج بووە كەلەم روانگەیەشەوە بوو سەرۆك مسعود بارزانی وەك درێژە پێدەری ستراتیژیەتی فیكرەی بارزانی نەمر بۆ سەربەخۆیی لە 25ی ئەیلوولی رابردوودا ئاواتی بارزانی نەمر وهەمووشەهیدانی هێنایەدی بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی  جێ بەجێ كرد كە لەماوەی سەد ساڵی رابردووی خەباتی گەلی كوردستان بە گەورەترین دەسكەوتی مێژوویی هەژمار دەكرێت  ئەگەر چی لە 16ی ئۆكتۆبەردا بە هۆی پیلان وخیانەتی تاقمێكی كوردستان كەلێنێكی گەورە دروست كرا بەلام ریفراندۆم بووە سەنەدێكی نەتەوەیی كە رۆژێك دێت بەئامانجەكەی دەگات .
*بۆماوەی 14ساڵ بارزانی نەمر رابەرایەتی شۆرشی ئەیلوولی كرد بەلام بۆ جارێكیش ئامادەنەبوو بچێتە (بەغدا)بەڵكو توانی بەحیكمەتی خۆی سێ سەرۆك كۆماری عیراق ناچار بكات بێنە سنوری ژێر دەسەلاتی شۆرش و گفتوگۆ و دانووسان بكەن بۆچارەسەری كێشەی گەلی كوردستان كەسەرئەنجام رێكەوتنامەی 11ی ئادار مۆر كرا كەئەمەش دەسكەوتێكی گرنگ ومێژوویی بوو كە بۆیەكەم جار لە هەر چوار پارچەی كوردستان رێكەوتنامەیەكی یاسایی ودەستوری مۆر بكرێت كە كۆمەلێك پۆستی سیادی بەگەلی كوردستان درا بەلام بارزانی نەمر رێگای نەدا هیچ كەسێكی بنەمالەكەی ئەو پۆستانە وەربگرن بەڵكو كەسانی تری دیاری كرد كەئەمەش ئەو راستی یەی سەلماند كە هیچ كاتێك بەدوایی پۆست وبەرپرسیارتی یەوە نین  بەلكو ئامانجیان  تەنها ئازادی ورزگاری بووە .
*رژێمی ئەوكاتەی عیراق زۆر هەولی دا و ئامادەیی هەموو دەسكەوتێكی  نیشان دا تەنها بۆئەوەی بارزانی نەمر رزای بكات تا واز لە كوردستانیەتی شاری كەركوك بهێنت بەلام نەك تەنها ئامادەنەبوو ئەم داوایان جێ بەجێ بكات  بەلكو شۆرشی ئەیلوولیشی لەم پێناوەدا دانا چونكە  لە تێروانینی دا چۆن مرۆڤ ناتوانێ بەبێ دڵ بژێت ئەوا گەلی كوردستانیش بەبێ كەركوك ناتوانێت  بژین  كە تا بەئەمرۆش دەگات هەمیشە لە هزی خەلكی كوردستان كەركوك كوردستانەو هەر بەكوردستانیش دەمێنێتەوە راستە لە رەوشێكی وەك ئیستا دا كەركوك داگیر كراوە بەلام بۆ هەمیشە هەر بەكوردستانی دەمێنێتەوە و هیچ هێزولایەنێك ناتوانن  بەزەبری چەك بكات بەهی خۆی و سازشی لەسەر ناكرێت .
*لەماوەی خەباتی دا بارزانی نەمر توانی بێتە هێمای ئازادی وپێكەوەژیان كە هەموو پێكهاتە ئایینی ونەتەوەیەكان لە ژێر چەتری شۆرشدا كۆكردنەوە وكۆتایی هێنا بە بیری ناوچەگەری و بنەمای خەباتێكی سەرتاسەری دانا كەمرۆشی لەگەل دا بێت ئەم فەلسەفەیە كاریگەری هەرماوە لە هەرێمی كوردستان كە پێشمەرگەش بووینە پارێزەری كەلتوری پێكەوەژیان وئەم فەرهەنگەیە لە نێوان پێكهاتەكان بەرەو پێش دەبەن .
سلاو درود بۆ گیانی پاكی بارزانی نەمر كە هەمیشە لە دڵی میللەت دا دەژیت وهەموو ساڵێ بەبەرزی یادی دەكرێتەوە .





ئەم هەواڵە 3508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad