ZNA- ھەولێر
رۆژانە لێرەو و لەوێ تاوانی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێن , بەڵام ھەندێکیان کاریگەریان زیاترە چونکە قوربانییەکە دەبێتە قوربانی نزیکترین کەسی خۆی .
لە پارێزگای دیالە ئافرەتێک بە یارمەتی دۆستەکەی ھاوسەرەکەی خۆی دەکوژێت .
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی دیالە رایگەیاند : ماوەیەک لەمەوبەر لە باکووری شاری دیالە تەرمی پیاوێک لە نێو ماڵەکەی دۆزرایەوە کە بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرابوو .
سەرچاوەکەی پۆلیس ئاماژەبەوەدا : دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر دەرکەوت ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە خێزانی پیاوەکەیە و ئەم کارەشی بەیارمەتی دۆستەکەی ئەنجامداوە .
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد ، لە ئێستادا ئافرەتەکە و دۆستەکەی دەستگیرکراون و لەم رۆژانە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان رەوانەی دادگا دەکرێن .
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سومەرییە نیوز
ئەم هەواڵە 61987جار خوێندراوەتەوە |